کولتووری
پێشمه‌رگایه‌تی ..مزگه‌وت..
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
مزگه‌وت..
ده‌ڵێن ماڵی خوایه به‌ڵام ببووه ماڵی پێشمه‌رگه، شه‌وان لێی ده‌خه‌وتن ڕۆژانیش له‌بن دیواره‌کانی ده‌حه‌وانه‌وه واته به‌هاوینان له‌سێبه‌ری و زستانانیش خۆ به‌به‌ر به‌ڕۆچکه‌دان.
دیسان دانیشتنێکی پر لە میهرەبانی لەگەل مامۆستای هێژامان پرۆفیسۆر جەمال نەبەز
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Tablo Hassan
دیسان دانیشتنێکی پر لە میهرەبانی لەگەل مامۆستای هێژامان پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە برلیندا بە شیوەزاری کوردییە شیرینەکەی خۆی بردمیییە ناو یادەوەرییەکانی تافی لاوێتی خۆی، هەندێك لە ژمارەکانی هەفتەنامەی ژینی پێنیشاندام، لەسەرەتای پەنچاکانی سەدەی ڕابردودا یان بڵێن(ژمارە ١١٤١\١٩٥٣) لەو دەمەی خوێندکاری ماتماتیك بووە
ئۆبهریت بۆ مندالان .. گوند و گەنم و باران
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن عەلی حەمە ڕەشید بەرزنجی
نووسینی ....عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
....گوند و گه‌نم و باران ....
منداڵان هه‌موو پێكه‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌رده‌كه‌ون و وێنه‌ی گوندێك دروستكراوه و دیاره و دار‌و سه‌وزایی به‌دی ده‌كرێت ..منداڵان خه‌ریكی یاریكردنن .. یه‌كێكیان دێته پێشه‌وه :
گوڵناز : هاوڕێیان با پشوویه‌ك بده‌ین ،.
كارا : ڕاست ده‌كات ده‌مێكه یاری ده‌كه‌ین .
نڤار : ده‌ی با لێره‌دا دابنیشین گۆرانی بڵێین .
ڕهنیا : یاری ئێمه ئه‌گه‌ر گۆرانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت تامی نییه .
ڕه‌نج :زۆر ڕاسته ده‌ی با ده‌ست پێبكه‌ین .
هه‌موویان پێكه‌وه ئه‌م گۆرانییه ده‌ڵێن :
گوندهكـهمان ئاوایه.....بۆ ئێمه سهیرانگــایه
ئێمه‌ی منداڵ له‌م گونده.....ســهرمان به‌وه بڵنده
به‌كاره‌وه سـهرقاڵین.....خه‌ریكی كشت و كاڵین
دڵ پڕ ئاوات و خۆشــین.....چونكه له گونددا ئه‌ژین
كانی و سه‌رچاوه‌ی ئاوی .....جێی گــهشتن به ته‌واوی
باخ و كێڵگـهی ڕه‌نگینی.....ســهوزه و میوه‌ی شیرینی
كه‌ره و ماست و دۆ و په‌نیر.....گوێز و چواله و هێلكه و شیر
بۆ ئێمه جێی شـانازین......پێیانـــهوه ئهنــازین
نڤار :
گوندهكهمـــــان ئاوایه.....قوتابخانه‌یشی تیایه
بۆ خـــوێندن و زانیاری.....ده‌بنه مایه‌ی به‌ختیاری
ڕهنیا :
چونكه هه‌ر خوێنده‌واره.....ئاسۆی گه‌ش و ڕوون دیاره
كارا :
هه‌وڵ ده‌ده‌ین ساڵ به ساڵ.....به‌ر و بوومی كشــتوكاڵ
به‌زۆری بهرهـــهم بێنین.....دڵســۆزی تیا بنوێنین
گوڵناز :
هه‌تا بینێرین بۆ شـــار.....بگاته ده‌ستی كڕیــار
زه‌وی و زاری ده‌وری دێ.....كشــــتوكاڵی لێده‌كرێ
ڕه‌نج :
له‌وێ خه‌ڵكی گونده‌كه‌م.....گه‌نم دێننه بهرهـــــهم
له دوای چاندن و كێڵان.....چــــــاوهڕوانین بۆ باران
نڤار :
هه‌ر كـــه باران ده‌بارێ.....دڵخۆش ده‌بین به جارێ
چونكه گــهنم زۆر ده‌بێ.....بۆ خه‌ڵكی شــار و لادێ
ڕه‌نج :
ئه‌گه‌ر ساڵێك وا ڕێكــهوت.....باران نه‌بوو یان دوا كه‌وت
ساڵ ده‌بێته وشــــكه ساڵ.....كار ده‌كاته كشــــتوكاڵ
گوڵناز :
گه‌نم نابێت وه‌ك جــاران.....له‌به‌ر نه‌بوونی بـــاران
كه باران باری نـــم نــم .....ئیتر زۆر ده‌بێت گـــهنم
هه‌موو :
خێر و خۆشی یه باران.....له گوند دا بۆ جوتیاران
(ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه).....ســه‌رچاوه‌ی ئاو بارانه
گوڵناز : وه‌رن با پێكه‌وه گۆرانییه‌كیش بۆ باران بڵێین چونكه ده‌مێكه باران نه باریوه .
ڕه‌نج : باران مایه‌ی خێر و خۆشی یه بۆ هه‌مووان ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین .
نڤار : ڕاست ده‌كه‌ی كه باران ده‌بارێ و یه‌كه‌مجار زه‌وی ته‌ڕ ده‌بێت ، بۆنێكی خۆشی لێدێت .
كارا : ده‌ی با به خۆشی باران و بۆنی خاكه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین .
هه‌موو :
وا هه‌مـــوو چاوه‌ڕوانین.....چـــاوهڕوانی بارانین
زه‌ویش وشكه‌ڵ وه‌ستاوه.....ده‌غڵ و دان تینووی ئاوه
گوڵناز :
چی سه‌رچاوه و كانی یه.....كاریان چـاوه‌ڕوانی یـه
وه‌سـتاون له ڕێی باران.....تا زۆر ببن وه‌ك جـــــاران
چون باران له گشت لایه.....خێر و خۆشــــی له دوایه
كارا :
منداڵی وردیلــه و جـوان .....ســــرود ئه‌ڵێن بۆ باران
پێكه‌وه گشت به یه‌ك ده‌نگ.....به ئاوازێكی قهشـــهنگ
ده‌یڵێنه‌وه بێ وهســـــــــتان
هه‌موو :
( هـــهیـاران و مـــهیـــاران....یاخــوا داكـاته باران
بۆ فـــــهقیر و هــــــهژاران )
منداڵێكی تر : هاوڕێیان منیش ئه‌م گۆرانییه بۆ گونده‌كه‌مان ده‌ڵێم .
هه‌موو :
گوندهكــــهمـــان.....به‌و جـــــوانی یه
هه‌ر شـــــــایانی......گــــــــۆرانی یه
ده‌ی ده‌ی هاوڕێ....به ده‌نگی خۆش
ئه‌م ناوهمــــــان ....بۆ بێنه جـــــۆش
ئێمه‌ش ده‌یكه‌ین.....به هـــــهڵپهڕكێ
تا به‌شــــدار بێ.....گشت خه‌ڵكی دێ
ده‌یسه‌لمێنین كه كوردستان
خۆشـترین جێ یه له جیهان
منداڵ :
گونده‌كه‌م خۆش و جـــوانه.....ڕازاوه و ئـــــــــاوهدانه
بێ وێنه و بێ هــــاوتایه.....هه‌ر ده‌ڵێی سهیرانگـــایه
كێڵگه و باخچه و سه‌رچاوه‌ی.....له ئه‌ڵغام پاكـكــــراوهی
خێر و خۆشی گوندهكــهم.....لای ئه‌وان به‌دی ئهكــهم
ئه‌وه‌تا لێو به خــه‌نده...... منداڵانی ئه‌م گـــــونده
به ســـــرود و گۆرانی.....ژین پڕ ئه‌كه‌ن له جـــوانی
بۆ خـــــوێندنیان ڕۆژانه.....ده‌ڕۆن بۆ قوتابخـــانه
به‌ڵێنیان داوه هـــهمووان.....به كۆشـــشی بێ وچان
له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی چـــاكه.....خزمه‌ت بكه‌ن به‌م خـــاكه
له كاتی ته‌واو بوونی گۆرانییه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك قوتابی ده‌رده‌كه‌ون به جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه ، ئه‌وسا سرودی ( خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی) لێده‌درێ ، له‌سه‌ره‌تاوه به هێواشی ئیتر ورده ورده ده‌نگه‌كه‌ی زیاد ده‌كات ئه‌وسا هه‌موو منداڵه به‌شدار بووه‌كانیش تێكه‌ڵ قوتابییه‌كان ده‌بن و سروده‌كه له‌گه‌ڵ ڕیكۆردهرهكه ده‌ڵێنه‌وه تا كۆتایی دێت .......
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران نیرگلهباز..
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
تکایه فشه‌م بۆ مه‌که، زۆر له‌مێژه بۆ فشهکانت گێم هه‌ڵخستووه. ته‌ماوی دوکه‌ڵی نێرگلهکه سه‌روچاوه زه‌ردباوه‌که‌ی داده‌پۆشی وه‌ک ئه‌وه‌ی گڕی له‌ناخی خۆی به‌ردابێ لهتهمتومانێک وون ده‌بوو. کیژه پێی وابوو لهدۆم و قه‌ره‌ج به‌جێ ماوه چونکه باوکی که‌رکوکی و دایکی هه‌ولێری کراسه‌که‌ی له‌ئه‌وروپاش دووقه‌د لهزهوهی و قهدێک له‌ئاسمان بوو! هه‌رچه‌نده دۆم و قه‌ره‌جه‌کان
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. چاوت ده‌رێ!
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
چاوت دەرێ !
کوی برێی کیژه‌کی خه‌په‌ی خڕ و نه‌رم و نیانه، بهکوردیهتی خۆی ده‌نازی بابهگوڕگوڕیانه سه‌ری له‌ڕێی هه‌مووانه! له‌هه‌ر کوێ و ده‌رفه‌تێک پێویستیه‌کی وا هه‌با ئه‌و له‌وێ و تهقهڵدروی خه‌مخۆری کوردانه‌ی خۆی دهدرواند.
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
وه‌ره قوربان..
له‌وسه‌ری تا ئه‌وپه‌ڕی دنیا موزیک زمانی گشت نه‌ته‌وه‌کانه، ئاسانترین شێوازی لێک تیگه‌یشتنه چونکه ناخ ده‌دوێنێ. زۆرجار لهوشه شیعریه‌کانی ناگه‌ی ئه‌وه‌ش پێناسه‌ی نه‌ته‌وه و نیشتمانیه به‌ڵام ڕتم و میلۆدی ئاوازه‌که ئاوێزان دروست ده‌کا سه‌رمه‌ستانه گوێی بۆ هه‌ڵده‌خرێ و له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆترێته‌وه.
ئۆبەرێت بۆ مندالان, منداڵ و فیلم کارتۆن ....
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
لەسەر شانۆکە کۆمەڵێک منداڵ دیارن کە خەریکی یاری کردنن ،دوو جۆرن ، جۆرێکیان منداڵی باخچەن و جۆرێکیان قوتابین ، جلوبەرگی ڕەنگا و ڕەنگی ماڵەوەیان لەبەردایە .کەروێشکێکی بچکۆلانەیان لەلایە یاری لەگەڵ دەکەن .
گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگه قاسم محه‌مه‌د..
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
هه‌روه‌ک واتای ناوه‌که‌ی خاڵی هاوبه‌شی ڕه‌وشته جوانه‌کانی مرۆڤ بوو له‌مه‌ردایه‌تی، ئازایه‌تی، پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین خاڵی دیکه‌ش به‌دوایانه‌وه تا ده‌گاته دوایی. پێموایه دوایی نایه لۆیه ده‌بی ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه له‌و
ئافه‌رین ...
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئافه‌رین ئه‌و وشه ئه‌فسوناوییه‌یه كه‌به‌ناوهێنانی به‌رامبه‌ر منداڵ وه‌ك خه‌ڵاتێكی گه‌وره وه‌ربگرێت، په‌پووله‌ی زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر گوڵی لێوه‌كانی ده‌نیشێته‌وه، شه‌ماڵی خۆشی‌و پێكه‌نین گیانی ده‌خاته شنه.