سالاره سور بناسه ..
- زياتر
-
26 ئایار 2015
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 26 ئایار 2015 21:00
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 26 ئایار 2015 21:00
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
لهکموابی لهڕوح شیرین‌تر نیه، هه‌موومان چاومان له‌دوو ژیانه تا به‌رده‌وام بین بمینێین! ئه‌دی چ ده‌ڵێی بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی پێشکه‌ش به‌تۆ و گه‌ل و خاکه‌که‌ت کردبی؟ ئه‌گه‌ر نه‌تناسی سه‌یرێکی گزینگ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی کازێوه به‌ربه‌یانی بکه یان لهزهردهپهڕی ئێواره بنواڕه هه‌ردووکیان ڕه‌نگی سالارت پێده‌به‌خشن، به‌ڕاستی که‌سایه‌تیه‌کی به‌واتای وشه‌یی سالار بوو، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وسا و فه‌رمانده‌ی ئهوڕۆکهمان ده‌بوو ئه‌گه‌ر بمابا به‌ڵام چونکه بهسالاری گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگ بوو هه‌رده‌م ده‌ژی.
کاره‌با لێیدام..
دوادهنگ و ئاگاداری شه‌هید سالار کاتی هێرش کردن ده‌ستی دا تهڵهدڕکی ڕه‌بایه‌که نوی بکا و به‌سه‌ریدا بازدات له‌پڕۆژه ئاوه‌که‌ی لای گوندی داربه‌ڕوو به‌ری شێخانی ده‌شتی کۆیه له‌به‌رواری شه‌وی 22.05.1986 . چونکه زنراوبوو پێشتر که سیمی ده‌وری مۆڵگه‌که شه‌وانه کاره‌بای ده‌خه‌نه‌سه‌ر، هه‌رچه‌نده لبادیان بردبوو لۆ به‌سه‌ر تهلهدڕکهکان به‌ڵام لای ئه‌و نه‌بوو! نه‌یزانی گوله‌ی جاشه‌کان سه‌ردڵی پێکاوه و کاره‌با نه‌بووه ویستی براده‌ره‌کانی ئاگاداربکات تاکو زیانیان پێنه‌گات و کاره‌با لێیان نه‌دات!
نیشانشکێن..
له‌وانه‌یه زۆر که‌س هه‌بی دهسڕاست و ئامانج هێنه‌ر له‌به‌رد و تیرهاویشتن یان گوله‌ی چه‌ک به‌ڵام لێدان به‌ئاربیجی ئاسان نیه! که‌م به‌هره‌داری له‌وشێوه‌یه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ترسی ناوشهڕ کاتێ ئاربیجی بته‌قێنی سه‌نگه‌ره‌که‌ت ئاشکرا ده‌بی گوله‌ی هه‌موو دوژمنانت لۆدێ ئه‌گه‌ر ته‌قه‌ت له‌سه‌ر نه‌کرێ له‌وانه‌یه له‌هاویشتنی ئاربیجی دووه‌م و سێیه‌م بپێکرێی! له‌لایه‌کی دی زۆربه‌ی کات فه‌رمانده‌کان ئاربیجیان ده‌ته‌قاند واته که‌متر پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی لێڕادههات. له‌ناو گه‌رمه‌ی ته‌قه و هه‌رای شه‌ڕدا شه‌هید سالار ئه‌و پێشمه‌رگه‌بوو ئاربیجی ده‌ته‌قاند له‌هێرش و کشانه‌وه‌دا هه‌رخۆی ڕێگه‌پێدراو و توانامه‌ندی ئه‌و بواره‌بوو. له‌شه‌ڕی کۆبتهر و گرتنی هه‌موو مۆڵگه‌کان هه‌رخۆی ئاربیجی وه‌شین و نیشانشکێن بوو وره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی به‌رز ده‌کرده‌وه لۆ هێرش و سه‌رکه‌وتن.
ئادگاری سالاره سور ..
موو سۆر و باریکه‌له گه‌نجێکی دهستهباڵا، خۆشدوێی پڕڕێز، ڕۆحپهرهی خۆشه‌ویستی هه‌مووان، زۆر جێبه‌جێکه‌ری که‌م ئه‌رک و فه‌رمان، له‌ته‌نگانه‌دا پشتوپه‌نا بوێرێکی شاره‌زا و به‌جه‌رگی ناوشهڕگه. قسه‌زان و به‌ئاسانی تێده‌گه‌یشت، زۆربه‌ی کات لێوبه‌خه‌نده و ڕووخۆشی به‌زم و نوکته‌ی دروست ده‌کرد. دڵسۆزی براده‌رایه‌تی هه‌روا پێشمه‌رگه‌کی زۆر زۆر ئازا.
ئه‌و پرسیاره‌ی تائێستاش وه‌ڵامم نه‌داوه؟
به‌شین و شه‌پۆڕی له‌خۆدان یاناجیهی داکی شه‌هید سالار لهکۆرانهکهی ئاوایی کاولان ده‌هات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئهودیمهنهیان ده‌ده‌یت خوڕ خوڕ له‌دڵه‌وه به‌چاوان فرمێسکیان ده‌ڕژاند، دیمه‌ن شیوه‌نی داکه شه‌هیدێک ئاسته‌مه وشه‌کان وێنه‌گری هه‌موو ئاخ و داخێکی بن! یان خودی ده‌ربڕینه‌کان گه‌یه‌نه‌ری ڕاستگۆی خه‌مێکی جهرگبڕبن! ئه‌منیش له‌سه‌ر سوانده‌ی بانه‌که وه‌ستابووم له‌جیات هه‌مووان ڕووی تێ‌کردم: کاکه دلشاد ئه‌دی کا سالار؟
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.