پێشمه‌رگایه‌تی ..جاشایه‌تی..
- زياتر
-
04 ئەیلول 2015
- دواین نوێکردنەوە هەینی, 04 ئەیلول 2015 21:06
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 04 ئەیلول 2015 21:06
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
جاشایه‌تی..
له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگایه‌تی دوو تای ته‌رازووێکی لاسه‌نگی ویژدان و پێوه‌ره بیرکاریه‌کان بوو ههرپێشمهرگهیهک به‌رابه‌ر ده‌یان و سه‌دان جاش پارسه‌نگ دهردرایهوه، زۆرنامۆ به‌یه‌ک و له‌لایه‌کی تر ئاوێزانی یه‌کتری، زۆر له‌مرۆڤه‌کانی ئه‌وکات له‌نێوانیان یاری ئه‌وبه‌ر ئهمبهرهیان ده‌کرد نه‌تده‌زانی کێ کڕدراوه و کێ فرۆشراوه! ته‌نیا مێژوو ڕاستناس و ڕاستنوسی خۆی کرد هه‌ندێکی له‌تاقی ئاسمان و هه‌ندێکی له‌ناخی زه‌وی بردهخوارێ. مادام پێشمه‌رگه هه‌بوو ده‌بوو جاشیش هه‌بێ کوردیش جاشکاری کرا وه‌ک چۆن ئێستا داعشکاری ده‌کرێ، ئه‌و که‌شه‌ی تاوانکاری فه‌رمانداره‌کانی به‌غدا به‌سه‌ر کوردستانیان داهینابوو هه‌موو ڕاده دادوه‌ریه‌کانی به‌زاندبوو، زۆرینه‌ی تاکی کورد بۆ کوشتنه‌وه ئاماده‌ده‌کرا! وه‌ک هاوکێشه بیرکاریه‌کان له‌هه‌موو لایه‌که‌وه یه‌کسانه‌ی مردن ده‌بۆوه. هه‌وڵی مانه‌وه له‌ژیان و به‌رده‌وامی دانه‌وه‌ی جینی کوردی پۆلێنکاریه‌کی ده‌نوانده‌وه.. که‌مینه‌ی گه‌نجان ده‌بوونه پێشمه‌رگه دێوانه‌ی هه‌رد و شاخه‌کان یاخی بوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یاند. زۆرینه وه‌ک کوڕی که‌رێ نانی گه‌وادی جاشایه‌تی ده‌رخوارد ده‌درا سوک و ڕه‌زیل هه‌تا له‌به‌رچاوی خۆشی نرخی مرۆڤانه‌ی خۆی ده‌دۆڕاند! به‌شه‌کی زۆرکه‌م له‌سوپای عێراقی ده‌ماوه نهمرونهژی سهرکزهرۆکانه ژیانه‌که‌ی ڕاده‌بوارد. ماوه‌که‌شی له‌گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌م بێ باوه‌ڕ و ترسنۆکانه به‌ترس و له‌رز نانی بن دیواری وه‌ره‌قه‌ی جاشایاتی یا بهفیراری بن دیوار و بن دیوار ده‌یگوزه‌راند. که‌س ئاسوده نه‌بوو هه‌شتاکان ساڵنامه‌ی هاڕینی کورد و له‌لایه‌کیش بره‌وی گه‌رمی کوردایه‌تی بوو. پێویستیه ئه‌وه‌ش برێین: هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌بوون هه‌ر له‌ئازایه‌تی نه‌بوو بێ ده‌ره‌تانی و بێ چارهییش هۆکاربوو لهقاوغی خۆیانی هێشتبوونه‌وه. ئه‌و هاوکێشه ماتماتیکیه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و جاشایه‌تی زۆر لاسه‌نگ بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌سیاسه‌ت برا هاوسه‌نگ کرایه‌وه بگره زۆر جاریش جاش مافی پێشمه‌رگه ده‌خوا!
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.