گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگه قاسم محه‌مه‌د..
- زياتر
-
11 ک دووەم 2016
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 11 کانونی دووەم 2016 07:27
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 11 کانونی دووەم 2016 07:27
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
هه‌روه‌ک واتای ناوه‌که‌ی خاڵی هاوبه‌شی ڕه‌وشته جوانه‌کانی مرۆڤ بوو له‌مه‌ردایه‌تی، ئازایه‌تی، پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین خاڵی دیکه‌ش به‌دوایانه‌وه تا ده‌گاته دوایی. پێموایه دوایی نایه لۆیه ده‌بی ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه له‌و کورتنوسیهی ئه‌وجاره وێنه‌سازی ئه‌و گه‌شمه‌رگه پێشمه‌رگه لهوشهکاندا بکێشینه‌وه خه‌یاڵمه‌ندی کارێزمای مرۆڤێکی سه‌روه‌ره‌مان بکات فه‌رموون وێنه‌که خۆی ده‌ڵێ:
کوڕه ڕه‌ش..
که‌مدوو کهمگۆ بوو به‌ڵام هاوبه‌شیه‌کی دیکه‌ی به‌هره‌وه‌ری نیگارکێشی بوو، توانامهندێکی خۆڕسک بێ خوێندنی ئه‌کادیمی چاوه‌کانی شیته‌ڵی ورده پیکسلی هه‌موو وێنه‌یه‌کی ده‌کێشا زۆرتایبه‌ت لهپۆترێتسازی واته کێشانی ڕووی مرۆڤ بهشێوهزانی سێڕوویی و ده‌رخستنی خاڵه شاراوه‌کانی که چاوانی ئاسایی نهیدهدیتن! ئه‌گه‌ر کوڕه هه‌ژار نه‌با و سه‌رده‌می لاوێتی هه‌شتاکان نه‌با، له‌په‌یمانگا هونه‌ریه‌کانی بخوێندبا له‌وانه‌بوو ئێستا شێوه‌کارێکی ناوداری کوردبا لههونهریش خزمه‌تکارێکی باڵای وه‌ک له‌پێشمه‌رگایه‌تی و گه‌شمه‌رگی خوێنبه‌خشی نواندی بوو به‌دووه‌م برای شه‌هید لهخانهوادهکهیدا.
ده‌سته‌ی هێرش..
هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک ههڵنهدهبژێردا ئه‌گه‌ر که‌سه‌که خۆشی بیویستبا چونکه مه‌رجه‌کانی تایبه‌تمه‌ندی تێدابوو.. ئازا و به‌ڕاپه‌ڕ و ته‌ندروست، خۆپارێز و ڕزگارکه‌ر و ده‌سوه‌شێن، هه‌ڵسوڕاوی هه‌ڵوێسته پێشهاته‌کان، متمانه‌دار و ئاماده‌ی به‌خشین.....تاد پێشمه‌رگه‌ی ئازا زۆربوو به‌ڵام به‌ڕاپه‌ڕ و ته‌ندروست نه‌بوو یان ده‌سوه‌شێن بوو به‌ڵام خۆپارێز و ڕزگارکه‌ر نه‌بوو یانیش له‌به‌ر هۆکاری دی نه‌ده‌کرا بههێرشبهر. به‌ڵام شه‌هید قاسم یه‌ک له‌وانه‌بوو لۆ هه‌موو شوێنه‌کی چالاکی ده‌گونجا له‌گه‌ڵ شه‌هید به‌رخه پێشبڕکێیان بوو کامیان زووتر بچنه ناو ڕه‌بایه‌که! له‌کاتی لێقه‌وماندا کوڕی ته‌نگانه و ده‌سکه‌ره‌وه هه‌رگیز له‌به‌ر که‌سی دانهدهینا جێگای ڕێز و ستایشی هاوڕێکانی بوو.
که‌سایه‌تی..
مرۆڤه‌کی سه‌رڕاستی پاک و ساده‌ی خاکی وه‌ک به‌رگ و پۆشاکه‌که‌ی له‌وێنه‌که‌یدا ده‌یبینن، له‌لایه‌کی تر تۆزه‌ک داخراو! ده‌بوو کلیلی کیلۆنی شانشینه که‌سایه‌تیه‌که‌ی بدۆزیه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ده‌ویست ده‌کرا زۆر زوو ببیته براده‌ری گیانی به‌گیانی و خۆیت له‌پێناو دابنێ! هه‌رگیز ناڕه‌وایی قبوڵ نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌ندی پێی کرابا به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌بوو.
خۆمان ته‌ربیه‌ت ده‌ده‌ین..
سه‌رڕای خاراوی پێشمه‌رگایه‌تی و کاری ڕێکخستنی ناوشار، به‌زم خۆش و گۆبه‌ندی ده‌ناوه له‌گه‌ڵ شه‌هید سه‌ڵاحی مام نه‌جیم سه‌رو کتابهکیان لێوه‌رگرتم له‌سه‌ر ده‌م درێژ ببوون گوایه ده‌خوێننه‌وه و خۆیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن ده‌یگۆت: هه‌تیم سه‌ڵاح ئه‌گه‌ر ئێستا کاک فران هات گۆتی: ئه‌و چ ده‌که‌ن؟ برێ: خۆمان ته‌ربیه‌ت ده‌ده‌ین گه‌له‌کی پێخۆشه. شه‌هید قاسمی جوانه‌مه‌رگ خوێنهرهکی باش بوو ماوه‌یه‌ک کاری کادیری سیاسی ده‌کرد له‌ناو پۆلی پێشمه‌رگه. زوو زوو ده‌هاته لام ده‌یپرسی: ها گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی شارت لۆ نه‌هاتیه؟ مه‌به‌ستی گۆڤاری کاراوان و عه‌ره‌بیه‌کانی ئه‌وسا بوو، ئینجا هه‌رچیه‌ک با هه‌رگێڕ و وه‌رگێڕی ده‌کرد په‌ڕ به‌په‌ڕ دهیخوندهوه. هه‌میشه ڕادیۆی پێ بوو گێی له‌هه‌واڵه‌کانی دنیا ده‌گرت و له‌کاتی شه‌ڕی کۆپته‌ریش له‌شه‌پۆلی ئێف ئێمه‌وه ده‌نگی فڕۆکه‌وان و جه‌لاده‌کانی به‌عسی وه‌رده‌گرت که‌چ ده‌ڵێن و کوێ بۆمباران ده‌که‌ن.
ماتۆڕزانی..
ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ک به‌کاری پێویستی ڕێکخستن ڕاسپێردرام به‌ته‌نیا بچمه گوندی که‌لکه‌سماقی ئه‌ودیوی دوکان. به‌رپرسه‌که کابرایه‌کی وشکوبرینگی بێ هه‌ستی براده‌رایه‌تی وای ده‌زانی ئه‌مه‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو خله‌ی بابی ئه‌وین! که‌سیش خۆشی نه‌ده‌ویست گومانم هه‌یه ماڵ و منداڵه‌که‌شی هه‌ستیان به‌رامبه‌ری هه‌بووبێ! بهههرشێوهک بوو ناردمی ئه‌منیش زۆر گوێڕایه‌ڵ و جێبهجێکاربووم ئه‌گه‌ر بیانگۆتبا: بڕۆ خۆت له‌و بانه‌ی ههردهخوارێ ده‌مکرد! ته‌مه‌نم نۆزده‌ساڵی بوو له‌کوردایه‌تی جغاره‌م پێ پێده‌بوو، به‌ڵام ساوا و پێنه‌گه‌یشتووی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌من ده‌رێم: هه‌نده‌ک. ئه‌نگۆ برێن: هه‌نده‌کی چی؟ زۆر زۆریش جینگه‌نه و نه‌گونجاوی ڕهقهکاربووم. ویستم به‌ڕێ بکه‌وم ئهوندهمزانی شه‌هید قاسم بهماتۆری فیرارێک هات و گۆتی: سواربه هه‌تا بتگه‌یه‌نم؟ دیاربوو وێژدانی ڕێگای پێ نه‌ده‌دا که‌به‌ته‌نیا به‌ڕێکرام و ڕێگاکه‌ش لهکاولانهوه تا که‌لکه‌سماق به‌پێ نزیک نه‌بوو! ئه‌گه‌ر ڕێی پێ لهفهرمانهکهش نه‌گیرا به‌ڵام هاوکاریکی برایانه‌ی کردم و مه‌ترسی لێدانی کۆپته‌ر و پیلاتۆزی ئێوارانی خسته سه‌ر ژیانی خۆی له‌پێناوی من! له‌ڕێ گۆتی: خۆت توند بگره بهرنهبیهوه وا خێرا ماتۆڕه‌که‌ی ده‌ڕانی فڕکه‌ی ده‌هات تۆز له‌دوامانه‌وه لووله‌ی گرتبوو. له‌به‌ینی گردۆلکه و کێلهبهردهکانی سه‌ر ڕێگا گه‌وه‌ی نشینی به‌لای ڕاست و چه‌پدا ده‌کرد. ههرچاورتوکانێک گه‌یشتینه بانووهکهی پشتی گوندی بۆگد له‌وێ تڕاکتۆرێکمان دیت به‌ره‌و کانی سوور ده‌چوو. له‌وێوه ئه‌و گه‌ڕاوه ئه‌منیش له‌گه‌ڵ تراکتۆره‌که بهسهرکهوتم، پرسیان: کێوه ده‌چی؟ گۆتم که‌لکه‌سماق؟ دوو که‌سه‌که زۆریان پێ‌ناخۆش بوو کهتهنیام و تاریک شیوانی ئێواره‌یه ده‌یانویست له‌گه‌ڵم بێن! به‌ڵام نه‌مهێشت و له‌گه‌ڵ تاریکایی خزیمه خوارێ لۆ ناو که‌لکه‌سماق، کاره‌که‌م به‌جێ گه‌یاند و سبه‌ی له‌تاریکی به‌یانی به‌شاخدا ئاودیوی ده‌شتی کۆیه بوومه‌وه.
شه‌به‌قێک خوێن..
هیچ تابلۆیه‌ک نهبهگۆتن، نهبهنوسین و نهبهنهخشان دیمه‌نی پڕژانی خوێنی گهشمهرگێکی نیشتمان ناگه‌یه‌نێ وه‌ک خۆی سه‌لماندی و شه‌به‌قه خوێنه‌که‌ی له‌کۆیه‌وه برد و ڕژانده سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانی بابه‌گوڕگوڕ له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی ئاربیجی و کردنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵه‌وه بهئاخێک گۆتی: بابه گوڕگوڕ به‌گوڕ هاتم بۆ کوردهاتم.
دڵشاد تاقانه