ئامادەبووانى ئێستا 60 میوان

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران نیرگله‌باز..

تکایه‌ فشه‌م بۆ مه‌که‌، زۆر له‌مێژه‌ بۆ فشه‌کانت گێم هه‌ڵخستووه‌. ته‌ماوی دوکه‌ڵی نێرگله‌که‌ سه‌روچاوه‌ زه‌ردباوه‌که‌ی داده‌پۆشی وه‌ک ئه‌وه‌ی گڕی له‌ناخی خۆی به‌ردابێ له‌ته‌متومانێک وون ده‌بوو. کیژه‌ پێی وابوو له‌دۆم و قه‌ره‌ج به‌جێ ماوه چونکه‌ باوکی که‌رکوکی و دایکی هه‌ولێری کراسه‌که‌ی له‌ئه‌وروپاش دووقه‌د له‌زه‌وه‌ی و قه‌دێک له‌ئاسمان بوو!‌ هه‌رچه‌نده‌ دۆم و قه‌ره‌جه‌کان بنه‌چه‌یان هیندستانه‌ و به‌ته‌واوی دنیا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وروپاشیان ته‌نیوه‌، واته‌ دۆم و قه‌ره‌ج بوون هیچ کاتێ شوره‌یی نیه‌ به‌ڵکو لادان له‌هه‌ستی مرۆڤانه‌ و نه‌ته‌وه‌یی خۆ به‌که‌مزانین که‌موکورتیه‌. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوون پێوه‌ر و ئاینی سه‌رده‌م بێ به‌ڵام هه‌رگیز کورد بوون که‌ماسی نیه‌ زۆرتایبه‌ت له‌چه‌قی ئه‌وروپادا واته‌ لوتکه‌ی مرۆڤا‌تی بوون. کیژه‌ بازاڕی نه‌ما بوو بۆ دڵداریش ناچار په‌نای ده‌برده ‌به‌ر خۆشی فرۆشی ده‌گه‌ڵ کوڕه‌ فارسێکدا هیچ نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵی نه‌کا! به‌ڵام پێشتر چه‌ندین کوڕه‌ کوردی ساویلکه‌ی به‌ڕێ کردبوو له‌خرتۆرێی وه‌ردابوون پاژنه‌ی پێشی نیشان نه‌دابوون جگه‌ له‌چیڕۆکی عاشقانه‌ی باق و بریق! کچه‌کان ئه‌وه‌ خوویانه‌ هه‌رکاتیک که‌پڵی هه‌بێ فێیسبووکه‌که‌ی داده‌خا، که ‌نه‌یانما ده‌یکه‌نه‌وه‌ تا یه‌کی نوێ وه‌رده‌گرن! قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ ده‌بێ جاوه‌ره‌ خۆت بێنه‌ به‌رچاو ئه‌تو چه‌نده‌هه‌می! کوڕه‌ دکتۆری کوردی هاووڵاتی در‌اوسێ له‌خواسته‌نی خۆی وای ده‌زانی که‌وتۆته‌ سه‌ر شاره‌هه‌نگێک هه‌نگوینی لێده‌چۆڕێ، خوازبێنی کرد و ڕفاندی نه‌یده‌زانی فتاری ڕۆژوانی به‌گوێکی خست کردۆته‌وه‌، ئای له‌وێ خه‌ساره‌تێ هاوکێشه‌که‌ لای تۆ و ئه‌ویش یه‌کسانه‌ به‌گوخواردن به‌ڵام تائێستا به‌خۆی نه‌زانیوه، ئه‌رێ ده‌بێ پێی بزانێ ئه‌و دوکه‌ڵه‌ نیرگله‌ییه‌ چی بوو؟

   

                                     

                                          ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.