CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina


ئامادەبووانى ئێستا 173 میوان

دیسان دانیشتنێکی پر لە میهرەبانی لەگەل مامۆستای هێژامان پرۆفیسۆر جەمال نەبەز

دیسان دانیشتنێکی پر لە میهرەبانی لەگەل مامۆستای هێژامان پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە برلیندا بە شیوەزاری کوردییە شیرینەکەی خۆی بردمیییە ناو یادەوەرییەکانی تافی لاوێتی خۆی، هەندێك لە ژمارەکانی هەفتەنامەی ژینی پێنیشاندام، لەسەرەتای پەنچاکانی سەدەی ڕابردودا یان بڵێن(ژمارە ١١٤١\١٩٥٣) لەو دەمەی خوێندکاری ماتماتیك بووە لە زانکۆی بەغداد وا دەرئەکەوێت کە هێشتا لە ژێر تینوو تەسیری شاعیری بلییمەتمان پێرەمیرد بووە خاوەنی ئەو ڕۆژنامەیە کە لەهەموو ژمارەیەکدا چواریینە پەندێکی خۆی بڵاو دەکردەوە و لە دوای کۆچی دوایشی بەردەوام ئەو پەندانە بڵاو دەکرایەوە، بۆیە دەبینیین بیرمەندی گەورەمان مامۆستا نەبەز لەو بەروارەدا بۆیەکەمیین جار لە ژێر نازناوی (ج ا کلۆڵ) چەند چواریینە پەندێک بلاو دەکاتەوە تێیاندا باسی ئەو کەسانە دەکات کە دەبنە کۆیلەی پارە، لەمەدا ئەوەمان بۆ دەرئەکەوێت کە هەر لە سەرەتاوە مامۆستای گەورەمان ڕێگای پاکی نەزاهەتی گرتۆتە بەروو تائێستاش لەسەر ئەو ڕیگەیە بەردەوامە کاتێك ووردبوومەوە لە ڕۆژنامەکە هەندێک شت سەرنجی راکێشام کە شایەنی یادکرنەوەیەتی بۆ نمونە ئەوەمان بۆ دەردەکەویت کە لەو دەمەداو یان بڵیین پیش شەست و دوو ساڵ(٦٢)ئاستی پۆست و گەیاندن تا چ رادەیەک پێشکەوتوو بووە چونکە ئەم پارچە شیعرەکەی خۆی بە پۆست ناردوە بۆ سلێمانی لەبەر ئەوەی لە شیعرەکەدا نوسراوە (ج ا کلۆل)کەچی ئیشتا دوای ئەوەی ئەم هەموو ساڵە تیدەپەرێت و هەم لە بەغداد و هەم لە کوردستان دوو وەزارەتی زەبەلاح هەیە و دەیان هەزار کەسی موچە خۆر کاری تێدا دەکەن بێئەوەی بە هەموویانەوە بتوانن کاری تاقە پۆستە چییەك ببینن کەلەو دەمەدا رۆژانە هەزاران نامەی خەڵکیان ئەگەیان بەناو ماڵەکان. هەر لەو ژمارانەی (ژینەوە) بۆمان دەردەکەوێت کە مامۆستا جەمال ئیتردەستی لەنازناوی( کلۆل) هەلگرتوە لەژمارەکانی داهاتوودا بەناوی (ج ن) واتە جەمال نەبەز کە دەبینین ئەمجا لە شاری زوبێری خوارووی بەسرا کاتێك ماۆستا بووە لە ئامادەیی زوبێر ووتارەکانی هەر لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ ژیین ڕەوانە دەکات، لە ووتارێکدا کە لە ساڵی ١٩٥٨ بڵاوی کردۆتەوە پێش کودەتای چواردەی گەلاوێژ بە چەند مانگێك دەبینین مامۆستامان دادکۆکییەکی توند دەکات بەرگری دەکات لەهاوری مامۆستای خوالێخۆشبوو( مستفی نەریمان) کە بۆیەکەمیین جار رۆژمێرێکی کوردی لە چاپ دەدات بەڵام رژێمی پاشایەتی کەرکوک نایەڵن ژمارەکانی ئەو رۆژمێرە بگاتە دەستی خۆێنەوارانی کورد لە ئەنجامدا مامۆستا نەریمان دەست بەسەر ئەکرێت بە فیتی تۆرانچییەکانی کەرکوك بۆیە نرخی دانەی ئەو رۆژمێرە کە دانەی بە پەنچا فلس بووە لە سلێمانی بە دینارێک ئەفرۆشرێت کە پارەیەکی خەیاڵی بووە، مامۆستا نەریمان کە لەڕەچەڵەکدا خەلکی شاری کفرییە دوای ئەوەی مەرەخەس دەبێت لە زیندان لە ڕیگای (عبدالقادر قەزازەوە) ڕووبەرووی وەزیری ناوداری کورد خوالیخۆشبوو سەعید قەزاز دەکرێتەوە و لە ئەنجامدا دەیگێڕیتەوە سەر کارەکەی خۆی مامۆستا نەریمان لە یادەوەرییەکانییدا بە چڕ و پڕی ئاماژە بەو دانیشتنە دەکات و باسی (میهرەبانی سەعید) قەزاز دەکات و ئاماژەش بۆ ئەم ووتارەی مامۆستا( جەمال) ئەدات، (سەعید قەزاز) ئەو کەسەیە کە لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٥٨ لەلایەن دادگاکەی( فازل مەهداوی) یەوە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو لە سەر داری سێدارەدا ووتەیەکی بە نرخی ووت پێش مردنی بە چەند چرکەیەك ( باکم نییە لە مردن لەبەر ئەوەی من هەڵدەواسرێم و لەژێر پێڵاوەکانمدا زۆر کەس دەژین کە بافتی ژیانیان نییە).
یاخوا مامۆستامان تەمەن درێژ و تەندروست بێت بۆ ئەوەی وەکو مۆمێکی گەش بۆ کورد بگەشێتەوە .