CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

ئه‌لیسا له‌ هه‌ولێره‌.. ته‌نها بۆ سکی تێره‌

مژدە .. مژدە .. ئەلیسا لە هەولێرە... دەیەوێت گۆرانی بڵێت بە عەرەبی، بەڵام بۆ گوێگری کوردی.  دەڵێن سوکە وەعدێکی داوە لە ئەلبومە تازەکەی گۆرانی کوردیش بڵێت ووتوویەتی زۆر ئاسانە ئاوازەکان هەر ئەوەی خۆمانە، وشەکانیش لەبەر ئەکەم. دەڵین وا تێگەشتووە گۆرانی کوردی هەر ئەوەیە کە ڕاوێژکارەکە دروستی دەکات. دەڵێن هەر ڕاوێژکارەکە بە فەرمی بانگهێشتی کردووە. زۆر شتی تریش دەڵێن بەڵام کاتی نیە جارێ.

 

لەگەڵ ئەم ئێسپرێسۆیەدا ئەم پرسیارانە وەڵام بدەنەوە، تکایە.

ئەو جاران ڕاوێژکار بوو، لە حکومەتەکەی پێشوو.   ئێستا کابینەی نوێیە   ڕاوێژکاری نوێ کێیە ؟

ئه‌و کچێکی عەرەبە،  ئەم هەمو لاوە کوردە،   بۆ ئەو هەزاران دۆلار ، بۆچی بۆ خۆمان دینار؟

بلیتەکەی گرانە  لە سەد دۆلار وەبانە .. بۆچی لاوێکی کورد بێت ، نرخی لاتان هەرزانە؟

گەلانی تر بەئاگان  خۆیان دەبەن بۆ ئاسمان ..  بۆچی هونەری خۆمان ، کردە خۆڵی بەرپێتان؟

حەق نیە هیچ کەس بچێ ، گەر نەچن چی تێئەچێ؟ هۆڵەکە چۆڵ و هۆڵە .. تۆش بڕۆرەوە کچێ.