CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 37 میوان

مەریوان سەفادین : لەڕێگەی هونەرەوە دەمەوێ خزمەت بکەم نەک خۆ دەرخستن

(مەریوان سەفادین) هونەرمەندێکی شاری هەڵەبجەیە و  نزیکەی 20 ساڵە  گۆرانی دەچرێت، ئەم هونەرمەندە  13 ساڵە  کوردستانی بە جێ هیشتووەو ساڵانیک لە ئایسلەندە چەند ساڵیکیش لە وڵاتی سوید نیشتەجێی بووە، بەڵام وەک خۆیشی دەڵێت: ساردی وڵاتی سوید وام لێ دەکات کە ئەو وڵاتە بەجێ بهێلم و بەرەوە ئەڵمانیا کۆچ بکەم، مەریوان خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە، ئەلبوومێکی گۆرانی دیکەیشی ئامادەیە لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە تۆمار کردنی دەکات.  لە ڕیگەی ئیمەیلەوە چەند پرسیارێکمان بۆ ڕەوانە کردوو بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی داینەوە

* تۆ لەگەلڕ ئەوەی کە خاوەن جەماوەرێکی زۆری لە کوردستان بەڵام کەم لە شاشەکاندا دەرئەکەویت، ئایا کەمتەرخەمییەکە لە خۆتە یانیش لە شاشەکانە؟
- ڕاستە من زۆر کەم دەردەکەوم لە کەناڵە ئاسمانییەکانی کوردستان ئەمەش لەبەر ئەوەیە نییە کە ڤیدیۆ کلیپەکانم کەمن، بەڵکو لە ڕاستیدا ئەوە تایبەتمەندییەکی خۆمە لەوانەیە من زۆر حەز لە دەرکەوتن ناکەم، مەبەستی من پەیامێکی هونەرییە، ئەویش دەنگ خۆشییە، ئەمەوێت تەنها بەو دەنگخۆشییە خزمەتی هونەری کوردی بکەم، نەک بۆ دەرخستنی خۆم، بۆیە هەرگیز خەتای کەناڵەکانی تیدا نییە،
* هونەرمەند هەیە لە کوردستان هەمووساڵێک ئەلبووم دەردەکات، بەڵام(مەریوان) تەنها دوو ئەلبوومی گۆرانی هەیە، ئایا تۆ کەسێکی حەز لە زۆروبۆری ناکەیت؟
- ڕاستە تاوەکو ئێستا کۆمەڵە گۆرانییەکم بە شێوەی سینگڵ بڵاوکردءتەوە لە ساڵی نەوەتەکان و تاوەکو ئیستایش تەنها 2 ئەلبوومی گۆرانیم بڵاوکردۆتەوە، وە ئیسایش ئەلبوومێکی گۆرانیم ئامادەیە بۆ تۆمارکردن بەڵام تەواو نەبوو بڕیارم داوە بچمەوە بۆ کوردستان لەوێ تۆماری بکەم، لە بارەی زۆری بۆریشەوە حەز دەکەم کە جەماوەرەکەم زۆر تاسەوە بن تا کاتێک بەرهەمێکم بڵاو دەبێتەوە نەک لێم بێزار بن، بۆیە حەز ناکەم زوو زوو بەرهەم بڵاوبکەمەوە بۆیە هەمیشە کارەکانم ببن بە یادگاری و لە گوێی خەڵکیدا بمێنن. ئەگینا منیش ئەتوانم هەموو ساڵی ئەلبووم بڵاو بکەمەوە، بەڵام ئەزانم کە ئەمە خزمەت بە هونەرەکەم ناکات.
* زۆر لە هونەرمەندان لەو باوەڕەدان کە ئەو کارانەی لە کوردستان تۆماردەکرێن پتر ڕەسەنایەتیان پێوە دیارە، تا چەند لەگەڵ ئەو ڕایەدای ؟  
-    دەربارەی کاری ڕەسەن گرنگ نییە کە لەکوێ بێت و لە ناوەی کوردستانەوە بێت یان لە دەرەوەی کوردستان بێت، گرنگ ئەوەیە کە تا چەند هونەرمەندەکە دەتوانێت خزمەت بکات و ڕەسەنایەتی لە بیر نەکات، هەروەها گرنگ ئەوەیە کلتوور و ئەو ناوچەیەی کە هونەرمەندەکە لێ ئەژیت کاریگەری لەسەری نەبێت، ئەوسا دەتوانێت لەسەر کاری ڕەسەن بکات.زۆر هونەرمەندیشمان هەیە لە دەرەوەی وڵات کاریان کردووە کارەکانیشان زۆر ڕەسەنایەتیان پێوە دیارە، ئەمەیش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هونەرمەند مەبەستی کاری رەسەن بێت ئەوا لە هەموو شوێنێک دەتوانی ئەنجامی بدات.
-       * هەندێک لە گوێگرانی گۆرانییەکانیەکانت کاتێک گوێ دەداتە بەرهەمەکانت پێیان وایە کە هەندێ  جار هونەری فارسی بەسەر دەنکی بەرێزتانەوە دیارە، تا جەند لەگەڵ ئەو رایەدای؟
-من  بە پێچەوانەی ئەو ڕایەم، چونکە دەنگی من زیاتر کاریگەری ناوچەکەی خۆمی لەسەرە، دەنگی من تەواو دەنگێکی کوردییە  بە واتەیەکی دیکە ، دەنگی من دەنگی ناوچەکەی خۆمە کە هەڵەبجەیە، بۆیە پێم وانییە کە دەنگی من لە هیچ گۆرانیبیژێکی فارسی بچێت.
*    زۆر لە گۆرانبیژانی فارس و تورکەکان لە کاتی ئیستادا گۆرانی کوردی دەڵێنەوە، بەڵام بە کەمی دەبینیری گۆرانی بێژی کوردی گۆرانی بیانی بلێنەوە؟ دەبی هۆکاری ئەوە چی بیت ؟
- ڕاستە گۆرانی بێژانی ئەو ناوچانە تارادەیەک گۆرانی کوردی دەڵێنەوە بەڵام لە بیریشمان نەچێت گۆرانیبیژانی کوردی لەم بارەیەوە درێخیان نەکردووە، زۆر گۆرانی عەرەبی و فارسی و تورکیان گووتووتەوە.  
*  تا چەند توانیوتە بەرگێکی نوی بخەیتە بەر گۆرانی هەورامی و نوێکاری تێدا بکەیت ؟
من تاوەکو ئێستا 2 تا 3 گۆرانی هەورامیم گووتووتەوە کە ئەوانیش لە هۆنراوەکانی شاعێری مەزنی گەلەکەمان مەولەوی بوون، بەڵام پێم وایە ناتوانم وەک ئەو هونەرمەندە هەورامیانە ئەو گۆرانییانە بلێم، بەڵام پێم خۆش بوو کە خۆم لەم بوارەدە تاقی بکەمەوە ، لە گۆرانی وتنی هەورامیدا بیروڕای گوێگران وەردەرگم ئەگەر ئەوان رایان لەسەر گۆرانییەکانم  ئەرێنی بوو ئەوا بەردەوام  دەبم، لە خزمەت کردنی ئەو هونەری ناوچەی هەورامان تا ئێستا نازانم تا خزمەتی ئەو ناوچەیەم کردووە،
*  پێت وایە کە ڕاگەیاندنی کوردی لە دەرەوە توانیویەتی حەقی ئەو هونەرمەندانە بدات کە لەدەرەوە ژیان بەسەر دەبەن ئەویش بە گرینگیدان بەو هونەرمەندانە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان؟
-- من راستگۆیان ئەڵێم کە ڕاگەیاندنی کوردی لە تاراوگە هیچ دەورێکی نییە بۆ هونەرمەندان تەنها بۆ هەواڵ و دەنگوباس هەن، ئەوەی کە ئەشکرێت بە ناوی راگەیاندنی تاراوگەوە هیچی راست نییە، ئەگەریش ڕاست بێت ئەوا بەرامبەر بە پارەیەکی زۆر بۆ هونەرمەندان کارەکەی بۆ ئەکەن.
   دواینن پرۆزەی هونەری بەڕێزتان جییە ؟
دوایین پرۆژەی من ئەلبوومێکە کە پێکهاتوو لە کۆمەڵێک گۆرانی خۆش بۆیە دەڵێم خۆش چونکە بە دڵی خۆم هەڵم بژاردوون، هیوادارم لە ئایندەیەی نزیک بێمەوە کوردستان و تۆماریان بکەم.