CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 214 میوان

ناسر حەسەن: زنجیرە توورکەکان توانیان بینەر بکەنە کارەکتەرێکی ناو دراماکانیان

ناسر حەسەن ئەو دەرهێنەرەیە نزیکە 40 ساڵە کاری دەرهێنەری دەکات، یەکەمین کاری کاری درامی ئەو مرۆڤە زنجیر درامای (ژاڵە)بوو دواهەمینیشیان (مەمی ئالان) بوو، دوای رووخانی سەدام ناێر حەسەن چووە شاری کەرکووک و ئامانجەکەشی بۆ ئامادەکردنی  هەندێککادیری هونەری بوو، وەک خۆی دەڵیت نزیکەی(500) کادیرمان لە سەر کاری هونەری راهێنا.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەکەمان باسی لە هۆکارانە کردی کە ماوەیەکە وایکردووە کە کاری ناێر حەسەن کەم لە شاشەکانی تەلەفزیۆندا.

 

ناسر حەسەن دەڵێت: دیارە گرفتێک لە درمادا هەیە بۆیە لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێک  بۆ دوورکەتنەوەم، لەوانەیە گرفتەکە پەیوەندی بە بەرپرسانە و راگەیاندن و وەزارەتەوە هەبێت. ئەو دەڵێت: دەبوایە گرنگی دراوبووایە بەو ستافەی کە لە زنجیرە درامای مەمی ئالاندا کاریان، چونکە  زۆربەیان تازە هاتبوونە ناو کاری درامییەوە کەرستەی خاو دەیان توانی لە کارەکانی داهاتوویاندا باشتر، بەڵام بە داخەوە جۆرە فەرامۆشکردنێکم بە دی کرد، ناێر حەسەن دەڵێت: کاتێک خەریکی دەرهێنانی مەمی ئالان بووم لە هەمان کاتدا سیناریۆی دوو درامای دیکەی ئامادە بوو بەڵام کاتێک کەسێک نەبێت پشتگیرم بکات ئەوا بەتەنیا ئەم ئەرکە ناتوانم راپەرێنم.

لە قسەکانی ناێر حەسەندا دیار دەکەوێت کە کەسێکە حەزی لە رەخنەی بناتنەرەو بەردەوام گوێ بۆ ئەو رەخنانە شل دەکات کە کاردانەوەی ئەرەنیان دەبێت بۆ کارەکانی داهاتووی، بەڵام لەلایەکی دیکەش سەیری بەو رەخنانە دێت کە هیچ بنەمای زانستیان نییە زۆر گرنیگان پێ نادات.

ناسر حەسەن هۆکاری کزی درامای لە شاری هەولیردا گەراندەوە کە جۆرە ئەنانیەتێکدا لە نێوان هونەرمەنداندا هەیە، هەروەها ناێر حەسەن دەڵێت لە دوای راپەرینەوە تاوەکو ئیستا ئەوە ریژە گەنجەی کە ئێمە چاوانمان دەکرد بێتەوە ناو هونەرەوە دەرنەچوو، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت گە گەنج رووی لە دراما نەکردووە بەڵکو ناوەناوە هەندێک بلیمەتی گەنج دەردەکەون کاری جوان دەکەن. 

ناسر حەسەن گوتی: دوای دەرهێنانی مەمی ئالان هەندێک لە کەناڵە عەرەبییەکان ویستیان بە شێوەی ژێرنووس دراماکە لە شاشەکان پیشان بدرێت بەڵام بە داخەوە پشتگیری ئەم پرۆژەیە نەکرا وهەروەکو خۆی مایەوە،

ناێر حەسەن پێی وایە کە زنجیرە توورکەکان توانیان لە کاری درامادا لە پێش و عەرەب و کورد بکەن و بینەرێکی باش بۆ خۆیان پەیدا بکەن، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کاتێک بینەر سەیری درماکانیان دەکات خۆی وەکو ئەکتەرێکی ناو دراما دێتە بەرچاو، ناێر حەسەن بە شتێکی خراپ نازانێت  ئەگەر دراماکانی نەتەوەکانی دیکەی لە شاشەکانمان پیشان بدرێت، چونکە بینەری لە رێگایەوە شارەزاییەکی باشی لە سەر کلتووری بیگانەوە لای دروست دەبێت.

ناێر حەسەن ماوەیەک لەمەبەر تەکلیف کرا تاوەکو ببێتە بەرێوەبەری کەناڵی نەورۆز، لەهەمان کاتیش کەناڵەکە بکرێتە عەرەبی، بەڵام ئەو وای پێ چاکتر بووە کە کەناڵی نەورۆر هەر وەکو خۆ بمێنتەوە،  توێژینەوەی پێشکەشی وەزارەتی رۆشبیر کردووە تاوەکو لە پاڵ کەناڵی نەورۆ کەناڵێکی دیکە بە زمانی عەرەبی بکرێتەوە، چونکە ئەو کەناڵە نەورۆزەی ئێستا مۆرکێکی کوردەواری پێوەدیارە.

ناسر حەسەن دەڵێت: بە داخەوە لە کوردستاندا هێچ هەماهەنگییەک نییە لە نێوان کۆمپیانیا ئەهلییەکان و دەزگاگای راگەیان، پێویستە دراماکانمان وەکو دراماکانی جیهان سوود لە ریکلامی کۆمپیانیان وەربگرن تاوەکو بتوانن لایەنی دارایی دراماکانیا بەرجەستە بکەن.

دوا پرۆژەی ناسرحەسەن بریتیە ئامادە کردنی چوار بەش لە درامایەک کە هەر بەشێک 3 ئەلقە لە خۆی دەگرێت، پرۆژەکە ئیستا ناوێکی کاتی بۆ دانراوە بە ناوی(کەرکوک) کە باسەکە لەو ساکەوە دەست پێ دەکات کە سەدام بووە سەرۆکی عیراق هەتا ئێستا، پرۆژەکە باس لە کێشەی کورد بە گشتی و ی کێشەی کەرکوک بە تا بەتایبەتی دەکات. هەروەها ئەم پرۆژەیە  بە زمانب عەرەبی و کوردی تیدا بەشدارەو جگە لە کەرکووک چەند گرتەیەکی لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق وەکو بەغداو ناێریەو دەگیرێت، ناێر حەسەن گوتیشی: ئەوەی خۆشحالم دەکات زۆربەی کارەکتەرەکات گەنج و زۆرترین چینەکان و نەتەوەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن. گوتیشی ئەم پرۆژەیەم بە کامیرایەکی کوالیتی بەرز کارەکەم ئەنجام دەدەم.

 

ئاریان دەرگەڵەیی

4460472