CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

قارەمانێتی (پێشمەرگە) لە دووا بەرهەمی قادر ئەسعەد

دووا کاری هونەریی هونەرمەند قادر ئەسعەد کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدا دایە سروودێکە باس لە نەبەردی و قارەمانێتی پێشمەرگەو کۆتایی هێنانی تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە دەکات.

ئەوەی زانیومانە لەبارەی ئەم بەرهەمەی هونەرمەند کاری موزیک و ئەرنجۆکردنییەتی کە لەلایەن (ئەمیر عەلی) بۆی ئامادەکراوە و گروپی ART Amo لە وڵاتی سوید کارەکانی بە بەرزترین کوالیتی دەنگ و موزیک بۆ ئەنجام دەدات.

ماوە بڵێین تێکست و  ئاوازی سروودی (پێشمەرگە) ئی قادر ئەسعەدە و ئەوە چوارەم بەرهەمی هونەرمەندە کە پێشکەشی نیشتیمان و پێشمەرگە بکات.

کاری کلیپکردنی سروودەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە کوردستان کلیپ دەکرێت.