ئامادەبووانى ئێستا 143 میوان

تازەترین بەرهەمی کچە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدێنێت

کەشەو دادێت ، تازەترین کلیپی هونەرمەند دڵنیا ڕەزازییە، ئەو بەرهەمە سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست دێنێت و لەماوەی تەنیا ١٠ رۆژ دا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بینەری هەبووە .

لەکورتە پەیامێکیدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئیستاگرام بڵاوی کردۆتەوە دڵنیا رایگەیاندووە کلیپی" کەشەو دادێت " رێژەی بینەرانی لەپێگە تایبەتیەکەی لە یوتیوب ١٠٠ هەزاری بینەی تێپەر کردووە. ئاشکرایە ئەو رێژەیە لە هونەری کوردیدا بۆماوەیەکی کورت ٠ ئاستێکی بەرز تۆمار دەکرێت
هاوکات بەپێی پێداچوونەوەیەکی چرا تیڤی ، یەکێ لە کلیپەکان کە دوای مەرگی هونەرمەندی دایک " مەرزییەی فەریقی " تۆماری کردبوو. لە یەکێ لە پێگەکانی یوتیوب تەنیا لەماوەی ٣ ساڵەی دوایی نزیکەی یەک ملیۆن بینەری هەبووە.
چرا تیڤی زانیویەتیی ، هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی کار بۆکلیپکردنی بەرهەمێکی نوێی دەکات بە زاراوەی بادینی، کە لە هۆنراوەی باوکی هونەرمەند" ناسری رەزازی "ە

لینکی یوتیوبی کلیپە نوێکەی دڵنیالینکی یوتیوبی کلیپە نوێکەی دڵنیا

 


زانا گەڵاڵی