CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 48 میوان

ڕەخنە بە تامی چەکوش: جەنگێک لەسەر ڕۆشبیری موزیکی عەدنان کەریم بە نموونە...

لە کاتێکدا سەدا ھەشتای #موزسیانی کورد، ڕۆشنبیری گشتی و موزیکی بەتایبەتی لە خوار پەنجایە، کەچی ھەمووی سەرقاڵی بەرپاکردنی جەنگێکن لەسەر ناڕۆشنبیری موزیکی، ھەمووی دەبنە پارێزەری ئەوەی کە ئایا بۆچی کەسێک دوای چڵ ساڵ لە کارکردن لە موزیکدا، ڕۆشنبیری موزیکی ھێندە لاوازە، بە پاپ موزیک دەڵێت: جاز؟

ووشەی ئیمپراتۆر بەکاردێنێ؟!؟ ئەم ھەڵەیە جێی ھەڵوەستە کردنە، نە دەبوو وابێت، بەڵام لە ھەمووی سەیرتر ئەوەیە لە مێژووی موزیکی کوردیدا دوو کتێب لە سەر ئەم ژانرا موزیکیە، بە زمانی دایک بوونی نییە، دەشزانم سەدا ھەشتای موزسیانی کورد تاک مەوجە، بۆیە بڕوا ناکەم لە سەدا ٩٠ ی موزسیانان تەنھا دوو تا سێ ووتاری: لە سەر جاز خوێندبێتەوە؟ لە ڕاستیدا ھەندێک لە ئەوانەی کە ڕەخنە دەگرن لە سەدا دەیان نازانن جاز بەمانا ڕۆشنبیرییە موزیکییەکەی بە واتاچی دێت؟؟ مێژووەکەی چییە؟ ناسنامەکەی؟..... زۆری تر.
ئەم دوو فاقییەی موزیکی کوردی سەری من دە ئاوسێنێ، لە کاتێکدا بیر لەوە دەکەمەوە کە کاتێ: من کە قسەم لە سەر گرنگی ڕۆشنبیری موزیکی دەکرد، دەیان ووت: ئەوەی لە بواری پراکتیسدا کار نەکات، دەچێت خۆی بەم بوارەدا ھەڵدەواسێ، لە ڕاستیدا زۆر جار بە زۆر بڵێ: گوزارشتیان بۆ ھەوڵەکانم دەکرد.
لە ئێستا کە دەبینم ھەمووی بوون بە پارێزەری ڕۆشنبیری موزیکی سەیرم لێدێت لە ھەمان کاتدا ھەم گریان و ھەم پێکەنینم دێت.
چونکە من دەزانم زۆرینەی موزسیانانی کورد بەوانەی کە خاوەنی بڕوانامەی باڵاشن، بە خوێندنەوە سەری دێشێ، لە کاتێکدا تاکە سەرچاوەی ڕۆشنبیری موزیک کتێبە، کوردیش بە ھوموو کتێبخانەکەی سەد کتێبی لە سەر موزیک نییە! ئیدی نازانم ئەم ھەموو پارێزەرە جاز و ڕۆشنبیرییە چییە لە سەر ئەو ھەڵە ڕۆشنبیرییە دەدوێن!!! بە کورتی بە کوردی [بۆچی تەنھا ئەو تەڵاشە بچوکە لە نێو چەوانی برادەرەکەتدا دەبینی، لە کاتێکدا خۆت کۆتەرە دارێک لە ناو چاوتایە!!؟.


#توانا_حەمە