CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 128 میوان

زەنگی_مەترسییەکی_گەورە: سڕینەوەی گۆرانی کوردی لە یوتوب و ئۆنڵایندا..

#نەوید_زەردی و #ھەردی_سەلامی بە نموونە...

سەرجەم پەیج و دەزگاکان ئازادن لە بڵاوکردنەوەی... تکایە بێ خوێندنەوە لایکی مەکە.

ئاشکرایە بەر لە نەوید و ھەردی سەدان گۆرانیبێژی کورد ئاوازی میللەیانی دیکەی بەکارھێناوە، بەلام لەبەر نەبوونی ھۆشیاری کلتوری (پاراستنی مافی دانەر - copyright) کارێکی ئاسایی بووە. بە پێچەوانەوە سەدان ئاوازی کوردی بە ھۆی نەبوونی دەوڵەت و بێ کیانییەوە، میللەتانی دیکە بەکاریان ھێناوە و بوون بە خاوەنی و گەلی کوردیش ھیچ داوای مافی خۆی نەکردووە. بەڵام تائێستا نە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی لە یوتوبدا کۆپێڕایت بکرێن و بیانسڕنەوە. بۆ نمونە: گۆرانی (Mi Gina ) کە بەرھەمی گۆرانیبێژێکی دیاری ئەرمەنی ، (سوپەر ساکۆ) یە، خاوەنی سەدان گۆرانییە. گۆرانی (میگینا) لە ڕووی ستایلی موزیکەوە لە ژانرایەکی ترادیشناڵی فۆلکلۆری تایبەتی موزیکی ئەرمەنییە، کە (Rabiz) ناو دەبرێت بە تێكەڵکردنی لەگەل ڕاپ لە ئێستادا بەربڵاوە. لەم بەرھەمەدا لەگەل (Hayko) کە گۆرانیبێژێکی میللی بە دوێت ووتراوە بەشە میلۆدی ترادیشناڵەكە ھەیكۆ ووتوویەتی بەڵام زیاتر گۆرانییەکە بە بەرھەمی ساکۆ ناسراوە. ئەم گۆرانییەی تەنھا لە چەناڵی تایبەتی خۆی ٥٠ ملیون ڤیوی تێپەڕاندووە و بەر لە نزیکەی ساڵێك لەمەو بەر بڵاویکردۆتەوە، لەبەر سادەیی و شادی ئامێزی ئاوازەکە و نزیکی لە کلتوری و موزیکی کوردی، لە ڕۆژانی جەژندا جارێکی دیکە (ھەردی و نەوید) بەناوی (عیشق) ئەم گۆرانییەیان بە زمانی کوردی بڵاوکردە و ھەوادارێکی زۆری لە ئاستی تەمەنی (لاوان) و توێژەکانی دیکەدا ھەبوو، کە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار بینەری تەنھا لە چەناڵی یوتوبی (ھەردی) ھەبوو. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە ڕێگای (ڤیدیۆ)کەوە، سوپەر ساکۆ داوای کرد لەماوەی ٢٤ کاتژمێر گۆرانییەکەی بسڕنەوە ئەگەر نا لە ڕێگای قنسوڵخانەی ووڵاتەکەی لە ھەولێر توشی لێپێچینەوەی یاساییان دەکات. دواجار گۆرانییەکە لە یوتوب سڕایەوە.
لە ڕاستیدا ئەمە بۆیەکەمجارە لە مێژووی کایەی موزیکی لە باشووری کوردستان ڕودەدات، دواجار ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری بە دوای خۆیدا ھێناو دوبەرە دروست بوون ھەندێکیان دڵتەنگ و ھەندێکیان دڵخۆش بوون بە ناوزڕاندی ھاونیشتمانییەکانیان، پشگیری ھەڵوێستەکەی ساکۆ بوون. من وەک توێژەرێک بە ھیوام ئەو دوگۆرانیبێژە گەنجە لە ئەم وانەیە تێبگەن و ئیدی خۆیان بەرھەمی کوردی جوان دروست بکەن نەک کۆپی بکەن، دڵنیام دەتوانن بە ئاسانی ئەوە بکەن. تا ئێرە ڕوونە. بەڵام لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دێنە گۆڕێ کە پێویستە ھەڵوەستەی لەسەرکەین کە ئەمانەن:
- بۆ چی گەلی کورد ھێندە حەزی لە گۆرانی میلەتانی دیکەیە و دەیڵێتەوە؟
- ئایا میلۆدی گۆرانییەکە (ساکۆ) ھێندە میلۆدییەکی پایە بڵند و زانستییە، کە گەنجانی کورد نەتوانن دروستی بکەنەوە؟ تا ئەویش بەو شێوەیە ھێرش نەکاتە سەر گۆرانیبێژە لاوەکانمان؟
- ئایا بۆچی گەلی کورد ناتوانێت بنیاتنەربێت، وەک لە (کۆپی)چی؟ بۆ لە موزیکی فۆلکۆری کوردیدا میلۆدی زۆر جوانتر لەو میلۆدییەی ساکۆ نییە؟
- بۆچی موزیکی کوردی ناتوانێ جارێکی دی بە فۆڕمی نوێ خۆی بنیات بنێتەوە؟
- ئایا تەنھا نەوید و ھەردی کۆپیان کرد؟ یاخود سەدانی دیکە و بۆچی کەس ھیچی نەووت؟
- گەرچی وەک موزسیانێک (بەرھەمە کۆپی کراوەکە) لە ئاستی پێویستدا نابینم، لەو ئاستەدا نابینم کە کۆپی بکرێت. لە کاتێکدا ئاشکرایە یەکێک لە گۆرانیبێژەکان زیاتر وەک دەرھێنەرێکی سەرکەوتووی بواری کلیپسازی کاردەکات نەک گۆرانیگوتن و گۆرانیبێژە سەرەکییەکە، گۆرانیبژێکی نوێیە، ماوەیەکە زیاتر ھەوادارانی (لاوانی تەمەن ١٢ - ٢٠) ساڵانن، بەلام پرسیاری دیکە ئەوەیە ئایا سەلیقەی گەلی کورد لاوازە یان ئەو ئاواز و دەنگانە شایسەتەی ئەو ھەموو پێشوازییە بوون؟ لە کاتێکدا باشترین و گەورەترین ھونەرمەندی کورد ئاستی بینەرانیان لە ئۆنڵایندا زۆر زۆر لە خوار ئەم دوو گۆرانیبێژە نوێیە؟ ئایا گۆرانی کوردی پێویستی بە ھزری نوێ و سەردەمی و نوێ بوونەوە؟ خەڵکی جاڕس بوون لە دووبارەی و ئەو شێوازە کلاسیکەی لە گۆرانی کوردیدا باوە؟؟؟

لێرەدا پرسیاری دیکە زۆرن، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا مەترسییە گەورەکە ئەوەیە، ئەگەر ڕۆژێک زۆرینەی گۆرانیبێژانی میلەتانی دیکە، وەک (ساکۆ) بێنە گۆ، ئایا ئەوا زۆرینەی میلۆدی کوردی لە ئۆنڵایندا ناکەونە بەر ھێرشی سڕینەوە؟ کە سڕانەوە ئەو ھەموو کات و تێچونە بە بە ھەدەر ناچێت؟ ئایا ئێمە دەتوانین بیسەلمێنین کە ئێمەش سەدان ئاوازمان کۆپی کراوە؟ ئایا کە ئەوە ڕویدا ئەو کاتە مێژوویەکی خاڵی لە گۆرانی دانراوی کوردیمان بۆ نامێنێتەوە؟
لێرەدا پلان و سیاسەتی کلتوریمان چۆنە بەرامبەر ئەم لایەنە! بە نروای من بە داخەوە گەلی کورد نە لە گرنگی کلتور دەگات، نە کلتوری خۆش دەوێت، نە پلان و سیاسەتی کلتوری ھەیە. بە بڕوای من مەترسییە کلتورییەکان ھیچی کەمتر نییە، لەو جەنگ و کێشانەی کە ڕوو بەرووی ئەم میلەتە دەبنەوە. ئەگەر سیاسەتی کلتوری کوردی کارا نەکرێت، کورد ناتوانێت بیسەلمێنیت کە نەتەوەیەکی جیاوازە و پێویستە کیان و دەوڵەتی تایبەت بە خۆت ھەبێت.

ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست: #توانا_حەمە

لینکی گۆرانییە ڕەسەنەکە
- ھەڵوێستی ساکۆ
_https://m.youtube.com/watch?v=CA1Lzo9WXqI

-https://m.youtube.com/watch?v=TPjN6N8THardi Salamiilami#nawid #music #supar_sako