CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

ھەڕەشەی کوشتن لە سازگار دەکرێ

سازگار ئەنوەر، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی پڕۆگرامی (شۆک و شادی) بەھۆی ھەڕەشەی کوشتن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە وازھێنانی خۆی لەبەرنامەکە راگەیاند.

(شۆک و شادی) پڕۆگرامێکی ھاوکاری و خێرخوازییە بۆ ماڵە پێشمەرگە شەھیدەکانی شەڕی دژ بە داعشە، دوای ساڵێک لەپێشکەشکردن و ناساندنی بەرنامەکە، پێشکەشکارەکەی وازھێنانی خۆی لە پڕۆگرامەکە راگەیاند.

لەبارەی ھۆکاری دوورکەوتنەوەکەش سازگار ئەنوەر گوتی "تائێستا خۆم بەخاوەنی بەرنامەکە دەزانم، چونکە بەشداربووم لە دروستبوون و ناساندنی پرۆگرامەکە، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی ناحەزانی پێشمەرگە رقم لێ ھەگرن و دەستیان کرد بە ھەڕەشەی کوشتن و توقاندن، لەم ماوەیەدا چەندین تەلەفۆنم بۆ کرا کە ئەم پڕۆگرامە بوەستێنم". ئەم خانمە پێشکەشکارە گوتیشی "لە پەیوەندییەکانی سەرەتایان ئاگادارکرامەوە کە پرۆگرامەکە بوەستێنم، دواتر وتیان ئەگەر بەردەوام بم خۆم بەرپرسیاری ژیانی خۆمم، گوایە ھەوڵی رفاندنم بدەن، من لایەنی پەیوەندیدارم لێ ئاگادارکردەوە، بەڵام ئەم ھەڕەشانە ھەر بەردەوامبوون، بەبێ ئەوەی بزانم کێن و سەر بەچ لایەنێکن".