کۆڕی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بەڕێوەچوو
- زياتر
-
09 نیسان 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 09 نیسان 2018 07:09
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
کۆمپانیای "مەستی فیلم" کۆڕی دیالۆگ بە ناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بۆ "مەلا بەختیار" ساز کرد.
کۆڕی دیالۆگ بە ناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" لە لایەن "مەلا بەختیار" بە یارمەتی کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە پێشکەشکاریی "دانەر عومەر" و بە ئامادەبوونی نووسەران، رۆشنبیران و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە هوتێلی پێنج ئەستێرەی "ڕامادا" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم کۆڕە کە هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی شانۆ بەڕێوەچوو، چوار تەوەریی لەخۆگرتبوو، لەونە: یەکەم: گواستنەوە لە سەردەمی ئاییینەوە بۆ ڕێنسانس، دووەم: هونەر و ڕێنسانس، سێیەم: رۆشنگەریی و رۆشنگەریی هاوچەرخ و چوارەم: هونەر و سیاسیەتی سەرەم و "مەلا بەختیار" بە وردی ڕاوبۆچوون و سەرنج خۆی خستنە سەر ئەو کۆمەڵە بابەتە گرینگە.
دوای بەڕێوەچوونی کۆڕی دیالۆگ بە ناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم"، هەندێک لە ئامادەبووان سەبارەت بەم کۆمەڵە بابەتە هاتنە ئاخاوتن و لە کۆتاییدا "مەلا بەختیار" کۆمەڵێک کتێبی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.