CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 45 میوان

لەژێر ناونیشانی گەنج و سەرکردە سەنتەری رۆشنبیری سۆران خولێکی سێ ھەفتەی کردەوە

توانا تەھا: سەنتەری رۆشنبیری سۆران بەھاوکاری رێکخراوی ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەھۆڵی فاکەڵتیی یاسای زانکۆی سۆران، ھەڵسا بە کردنەوەی خولێکی سێ ھەفتە بۆ ژمارەیەکی گەنجی شاری سۆران، لە ژێرناوی گەنج و سەرکردە".
لە بەر دەوامی چالاکییەکانیدا سەنتەری رۆشنبیری سۆران، لەرێکەوتی ٢٢-١٢-٢٠١٢، دەستی کرد بە کردنەوەی خولێکی سێ ھەفتە لە ژێر ناونیشانی گەنج و سەرکردە کە وانەکان لەلایەن عەلی کەریم، سەرۆکی ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەوترێنەوە".

یادگار ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی کارگێری سەنتەری رۆشنبیری سۆران، سەبارەت بە کردنەوەی خولەکە گووتی "بۆ ئەوەی نەوەیەکی ھۆشیارتر دروست ببێت و توانای بڕیار دان و بەڕێوەبردنی پارتێک یاخود کۆمەلەیەکی ھەبێت، بە پێویستمان زانی لەگەڵ رێکخراوی ئەنستتیوتی کوردستان، خولێکی لەم شێوەیە بکەینەوە، کە تێیدا شێوازەکانی بوون بە سەرکردەو شێوازی پلان و بڕیارادان بۆ بەشداربووانی خولەکە شی بکرێنەوەو گفتووگۆ لەسەر تەوەرەکانی ئەم پرسە گرنگە بکرێت".
ئەم ئەندامەی دەستەی کارگێری ئاماژەی بە گرنگی خولەکە کردوو رای گەیاند کە "بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە بوونی خۆی بکات وەکو تاک و لەکارو بەرنامەکانی سارد نەبێتەوەو ھەست بە کەمی نەکا لە کۆمەڵگە دەبێت ھانبدرێت و بڕواو متمانەی بەھێزی بە خۆی ھەبێت، چونکە ئێمە وەکو یەک لەدایک دەبین و وەکو یەکیش دەمرین، لەبەر ئەوەی نابێت ھیچ کەسێک خۆی پێ لەوەی تر بەکەمتر بزانێت".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا یادگار ئیسماعیل گووتیشی "ئامانجامان لەم خولە بەگشتی پێگەیاندنی گەنجانە بۆ ئەوەی نەوەیەک دروست ببێت کە بارتەقای سەرکردەیەک رۆڵ و سەنگی ھەبێت، بۆ ئەوەی لەم ئەزموونەی کوردستان ھاوشانی سەرکردەکان بەشدار بێت، بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی ھەبێت و گەنج ببێتە ئامرازی گۆڕانکاری لەکۆمەڵگەدا". ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای بە کۆتایی ھاتنی خولەکە بڕوانامەی ھاوبەشی سەنتەری رۆشنبیری سۆران و رێکخراوی ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەخشرایە بەشداربووان ". گووتیشی "سەنتەری رۆشنبیری سۆران، وەک ئەرکی سەر شانی خۆی لە بواری رۆشنبیری گشتی، چەندین خول و وۆرکشۆپ و سمیناری بۆ گەنجان کردۆتەوەو ھەوڵی داوە گرنگیان لەبەرچاو بگرێت.