CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

بیۆگرافیای سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ: لەنوێترین پرۆژەی خۆیدا، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری بیۆگرافیای سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکان چاپ و بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە، کە دەزگاکەیان لەنوێترین پرۆژەی خۆیدا لە ساڵی ٢٠١٣ بیۆگرافیای سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکانی کوردستان چاپ و بڵاودەکاتەوە، کە پرۆژەی دەزگای کەڤاڵەو لە ئامادەکردنی مەسعودی مەلا ھەمزەیە.
لە راپۆرتەکەی دەزگای کەڤاڵدا ھاتووە، کە ئەم بیۆگرافیایە سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە، چ ئەوانەی بۆ ماوەیەک کاریان کردووەو ھەڵوەشاونەتەوە، چ ئەوانەی تا ئێستا لە کارکردن بەردەوامن و چالاکیان بەرفراوانە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم پرۆژەیە تیپ و گروپەکانی سەرجەم قەزاو ناحیەکان و ئەوانەی سەردەمی شاخیش دەگرێتەوە.
ھەر لە راپۆرتەکەی کەڤاڵدا ھاتووە کە ئامانج لە کۆکردنەوەی ئەرشیفی ئەو تیپ و گروپانە پاراستنی مێژووی ھونەری کوردییە لە فەوتان و نەمان.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە پێویستە لەسەر سەرجەم تیپ و گروپەکان تەواوی ئەرشیفی خۆیان بنێرن و فۆڕمی ھاوپێچ پڕبکەنەوەو چالاکییەکانیان بە دیکۆمێنت بنێرن.
لەکۆتایی راپۆرتەکەی کەڤاڵدا ھاتووە کە دواکات بۆ ناردنی ئەرشیفی تیپ و گروپەکان ١/٤/٢٠١٣یەو بۆ زانیاری زیاتریش دەتوانن پەیوەندی بەم ناونیشانانەوە بکەن:
ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلە:
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١
٠٧٧٠٦٤٤٠١٨١