CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش لە ئێوارە کۆڕێکدا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ھاوکاری پارێزگای ھەولێر ئێوارە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیران نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش ساز دەکات.
لە چوار چێوەی یادەکانی ئادار و راپەڕین وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان- بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوانی ھەولێر بە ھاوکاری پارێزگای ھەولێر ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ شاعیران نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش لە ھۆتێل چوار چرا ساز دەکات و تیایدا شاعیران تێکستە شیعریەکانیان پێشکەشی ئامادەبووانی کۆڕ دەکەن.

زانا خەلیل بەرێوەبەری چالاکی وێژەیی سەبارەت بە کۆڕە ئەدەبیەکە رایگەیاند: رۆژی ١٤ ی ئەم مانگە کاتژمێر ٥ ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ ھەردوو شاعیرانی بە ئەزموون و دیاری شاری ھەولێر (نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش) ساز دەکەین، تیایدا شاعیران یادەکانی ئادار و نەورۆز بەخوێندنەوەی دەقی شیعری جوانتر دەکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە چالاکیەکانیان لە چوار چێوەی ئەو چالاکیانە دێت کە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگای ھەولێر سازی دەکات بەبۆنەی یادەکانی راپەڕین و ئاداری ئازادی بۆ گەلی کوردستان.
ڤیستیڤاڵی یادەکانی نەورۆز و ئادار لەمساڵدا بە شێوەیەکی چڕتر لە ساڵان ھەولێری پایتەخی گرتۆتەوەو زۆربەی ناوەند حکومی و مەدەنیەکان تیایدا بەشدارو ھەر لایەک بە شێوەیەکی تایبەت و لە بوارێکدا ئەو یادە دەولەمەنتر دەکات. ھاوکات بەرێوەبەرایەتی چالاکی ی کە بەرێوەبەرایەتیەکی تایبەت بە وێژەی وەزارەتی رۆشنبیریە لە شاری ھەولێر لە رێگەی چەند کۆڕکی شیعری یادەکانی ئادار و نەورۆز بەرز رادەگرێ.