کەڤاڵ فێستیڤاڵی شیعرو چیرۆک سازدەکا
- زياتر
-
26 ئازار 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 26 ئازار 2013 08:51
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : لەدرێژەی چالاکییەکانی خۆیداو بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بەبواری ئەدەبی، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئەدەبی کەڤاڵ سازدەکات.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە کە دەزگاکەیان لەناوەڕاستی ئەمساڵدا یەکەم فێستیڤاڵی ئەدەبی کەڤاڵ بۆ شیعر و چیرۆک لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان سازدەکا.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە سەرکەوتووانی فێستیڤاڵەکە وێڕای خەڵاتکردنیان لەلایەن دەزگای کەڤاڵەوە، لە ستۆدیۆی تایبەتی دەزگای کەڤاڵ بەرھەمەکانیان بۆ تۆمار و بڵاودەکرێتەوە.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەی دەزگای کەڤاڵدا ھاتووە سەرجەم شاعیران و چیرۆکنووسانی کوردستان دەتوانن لەم فێستیڤاڵە بەشداربن و تاکو ١٥/٤/٢٠١٣ بەرھەمەکانیان لەرێگای ئەم ناونیشانەوە بنێرن
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانە
٠٧٧٠٨٣٣٩٩٩٠
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١