چه‌ند کارێکی هونه‌ری بۆ ژینگه له‌گه‌ل مناڵان
- زياتر
-
19 نیسان 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 19 نیسان 2013 22:25
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار : ئه‌یوب ره‌ئوف
کارێکی هونه‌ری بۆ ژینگه له‌گه‌ڵ مناڵان ..
کاره هونه‌ریه‌کان پێکهاتوه له زیاتر له 15 تایه‌ی سه‌یاره که قوتابیان وێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌کێشن ده‌کڕێن به ئینجانه‌و گوڵی تیا ده‌روێنین .. جگه له تایه‌کان کۆمه‌ڵيک پيڵاوی قوتابیان که به‌کار نایه‌ن کراون به ئینجانه .. جگه له‌مانه‌ش کۆمه‌ڵێک تۆپی ته‌قیوی قوتابخانه‌که‌مان به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تۆپه‌که‌مان لێکردۆته‌وه‌و کردومانن به ئینجانه ..
مه‌فهومی کاره هونه‌ریه‌که : به‌کارهێنانی ئه‌و ماددانه‌ی ده‌بنه هۆی پیسکردنی ژینگه ئه‌م جاره له‌ڕێی کارێکی هونه‌ریه‌وه خزمه‌ت به ژینگه ده‌کات ، بۆ نمونه جاران مناڵان تایه‌ی سه‌یاره‌یان کۆده‌کرده‌وه له نه‌ورۆزدا ئاگریان پێده‌کرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی پیسکردنی ژینگه به‌ڵام له‌م کاره هونه‌ریه‌دا پێچه‌وانه بۆته‌وه و تایه‌کان خزمه‌تی ژینگه ده‌که‌ن ....
بیرۆکه‌و ئه‌نجامدانی ئه‌یوب ره‌ئوف