CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

هۆڵەندا لە کۆرێکدا : سەدەی ٢١ سەدەی کوردە ؟

بەهێز حوسێن: لە هەرێمی کوردستان ٨١٤ دەزگای راگەیاندن هەیە

لە هۆڵی شارەوانی نایمیخن کۆمەڵەی کوردی لە هۆڵەندا کە ئۆفیسی گشتی لە نایمیخنە ئێوارە کۆرێکی بۆ راگەیاندنکار بەهێزحوسێن رێکخست بە ناونیشانی (سەدەی ٢١ سەدەی کوردە؟) لە کۆرەکەدا بەهێز باسی لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەکە و ئەو گۆڕانکارییانە کرد کە هاتوونەتە پێش و بۆ کورد هەلومەرجێکی هەستیاری هێناوەتە پێش کە وا دەخوازێت کورد ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات . هەروەها وتی کورد ئێستا لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دورکەوتۆتەوە و لە قۆناخی گەڕانەوەدایە بەرەو چارەسەری دیمۆکراسی لە قوڵایی ئەودەوڵەتانەی کە کوردیان تیا یە ، هەروەها ووتی کورد ئێستا خاوەنی پێگەی سیاسی و ئابووری بەهێزە لە ناوچەکەدا و حیسابی بۆ دەکرێت ، دەرباری ئازادی لەهەرێمی کوردستانیش بەهیز: وتی فەزایەکی ئازادی باش هەیە ئەوەتا پارتی ئۆپۆزسیۆن و دەیان ڕێکخراوی مەدەنی هەن و ٦٦٢ گۆڤارو رۆژنامە دەردەچێت و ١٥٢ کەناڵی رادیۆ و تەلەفزیۆن پەخش دەکات وتیشی لە ئێستادا پێویستە کورد زیاتر پەرە بە دیمکراسی بدات و نمونەی باش پێشکەش بکات و ئەمەش زامنی سەرکەوتنی ئەبێت.

دواتر ئامادەبوان سەرنج و ڕایی خۆیان لەمەڕ باسەکە خستە روو و چەندان پرسیاریان ئاڕاستەی بەهێز کرد و ئەویش وەڵامی دانەوە و کۆڕاکە کاتژمێر و نیوێکی خایاند .. ئامادەبووان وێڕایی دەستخۆشی داوایان لە کۆمەڵەی کوردی لە هۆڵەندا-نایمیخن کرد کە ڕێکخستنی ئەم جۆرە کۆڕانە بکاتە نەرێتی مانگانە .

شاخەوان ئەکرم دوکانی_هۆڵەندا