رواندز : قسە لە سەر رۆمانێکی عەتا نەھایی کرا
- زياتر
-
21 حوزەیران 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 21 حوزەیران 2013 21:30
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
بەمەبەستی گرینگی دان بە کتێب و بەکەلتورکردنەوەی خوێندنەوە.ھاوڕێیانی کتێب قسە لە سەر رۆمانێکی عەتا نەھایی دەکەن .
لە دڕێژەی چالاکیەکانی خۆیاندا ، رێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب لە سەرخەرەندی شاری رواندز کاتژمێر٥:٣٠ئیوارەی رۆژی ١٩_٦_ ٢٠١٣بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەنووسەران وئەدەبدۆستان گفتوگۆیەکی کراوەیان لە سەر رۆمانی( گرەوی بەختی ھەڵاڵە)ی عەتا نەھایی ئەنجامدا .لەم گفتوگۆیەدا ، کە دووکاتژمێری خایاند تیدا ڕەخنەو تێبینی و سەرنج وپرسیارلە سەر ناوەرۆکی رۆمانەکە خرانە روو، ھەر لەم دانیشتنەدا بریاردرا ئەم دانیشتنانە بەردەوام بێت و بگوازرێتەوە شوێنەکانی تر .دواتر ئامادەبووان رۆمانێکی (ماردین ئیبراھیم ) یان بۆ دانیشتی داھاتوو ھەڵبژارد.
یاسین برایم
وێنە / سەعید ئەسعەد