CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

رۆمانی (دووی سوور) ئێستە لە بازاڕە

رۆمانی دووی سوور، لە نووسینی گۆران سەباح، رۆمانێکە لە بارەی تووڕەیی گەل، وزەی خۆشەویستی و ھونەر و ئیمان. ژانری ئەدەبیی رۆمانەکە فیکشنە (خەیاڵییە). رۆمانێکی کۆمەڵایەتی-سیاسییە و باس لە نائاسییبوون، گەندەڵی و کاڵبوونەوەی ھەستی نیشتمانپەروەری دەکا. دەسەڵات و سیستمی ھێڕکردنی مرۆڤ لە کوردستان بەشێکی تری چیرۆکی ناو رۆمانەکەیە.

نووسەری گەورە، شێرزاد حەسەن، پێشەکی بۆ رۆمانەکە نووسیوە. لە پێشەکییەکەدا دەڵێ: " ئەم رۆمانە گومانکردنە لەوەی سیاسەت گەمەی بەگەمژەکردنی مرۆکانە."
رۆمانی دووی سوور لە ٢٢ بەش پێکھاتووە. ھەر بەشە و پەیکەرێکە و چەندان بەشی تر لەخۆ دەگرێ. دەقەکە لە دوو توێی ٤١٠ لاپەڕەدا قووڵ دەبێتەوە لە بەرھەمھێنانی مرۆڤی گەمژە لە کوردستان، رووخان و تێکشکاندنی بیرمەند و ھونەرمەند و عاشقانی موزیک و ژیان.
رۆمانی یەکەمی گۆران سەباح ناوی "شاخوێنبەری سەرکردە" یە و دوو جار، ٢٠٠٥ و ٢٠١٠، چاپ کراوەتەوە. رۆمانی دووەمی نووسەر ناوی "ترس و رق"ە کە بە ئینگلیزی لە ئەمەریکا نووسی و چاپە کوردییەکەشی ئەمساڵ لەلایەن دەزگەی موکریانی چاپ و بڵاو کرایەوە. دووی سوور سێیەم رۆمانی نووسەرە.