CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

وێنە کێشان و گرافیک سەنتەری گەنجان دەرازێننەوە

پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری لە سەنتەری گەنجان کرایەوە
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیەو بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و قائمقامی قەزای رانیەو رێژەیەکی زۆر لە میوانان و گەنجانی کورو کچی شاری رانیە, بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری ( وێنەکێشان, گرافیک) لە ژێر ناوی ( تابلۆ ھەڵواسراوەکان) بۆ ١٥ گەنج ٦ کچ و ٩ کور, کردەوە.

ئەمەو لە دەستپێکی پێشانگاکەدا لە لایەن خاتوونێکی بەشداربووی بەشی شێوەکاری سەنتەر, بە لێکردنەوەی فایلێکی گەورەی دەروازەی ھۆڵەکە, پێشانگاکە کرایەوە, کە تێیدا میوانان بینەری چەندین تابلۆ و کاری ھونەری بەشی وێنەکشان بوون کە بریتی بوون لە بەرھەمی بەشداربووانی کۆرسێکی شێوەکاری سەنتەر, دواتر میوانان لە ھۆڵ و باخچەی سەنتەردا بینەری چەندین بەرھەمی گرافیک بوون بە کۆمەلێک ستایلی جیاواز نەخشێنرابوون, ھەروەھا لە لایەن فێرخوازێکی سەنتەروە بە شێوەیەکی مەیدانی تابلۆیەکی گرافیک دروستکرا کە جێگای سەرنج راکێشانی ئامادەبووان بوو,
ئەم پێشانگایە کە بە تەکنیکی ھونەری جوان نەخشێنرابوو, چەندین بەشی ھەمەجۆری لە خۆ گرتبوو, کە بریتی بوو لە بەرھەمی فێرخوازانی بەشی شێوەکاری سەنتەری سەنتەر کە رۆژانە لەو بەشەدا راھێنانیان پێدەکرێت و گەشە بە تواناکانیان دەدرێت.