CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 42 میوان

کازیوە ساڵح وەک براوەی ٢٠١٣ ی خەڵاتی نەجیب مەحفوز بۆ چیرۆک و ڕۆمان دەستنیشانکرا

نوسەری کورد خاتوو کازیوە ساڵح توانی لە نێوان ١٠٦١ نووسەردا خەڵاتی (نەجیب مەحفوز) ی ساڵی ٢٠١٣ بۆ چیرۆک و ڕۆمان بەدەست بهێنێت، هەروەک لە سەرچاوە و پێگە ئەلیکترۆنییە میسریەکانەوە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە.
ئەم خەڵاتە جگە لە بایەخ بە نووسەر لەلایەن دەزگای (نغـمة)ـەوە ١٠٠٠ کۆپی لە بەرهەمی نووسەر بە چاپ دەگەیەنێت کە ٢٠٠ دانەی دەبەخشرێت بە نووسەری براوە.

لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری میسریی لە ڕێوڕەسمێکی شایەستەدا لەلایەن (درعي نجیب محفوظ) خەڵاتەکە ڕادەستی براوەی (خەڵاتی نەجیب مەحفوز بۆ چیرۆک و ڕۆمان) دەکات.
لە پەیوەندییەکی تایبەتی سایتی چراتیڤی بە خاتوو کازیوە ساڵح دەربارەی وەرگرتنی خەڵاتەکە لە کاتێکدا بەڕێزیان لە سەفەری کوردستانن و ئایا بۆ ئەم مەبەستە سەفەری ئەم ووڵاتە ئەکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە !؟ کازیوە ووتی :
" بەڵێ بە دڵنیاییەوە خۆم سەفەر ئەکەم بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لەم ساتەدا من لە کوردستانم و دوای ئەوەش لە ١٦ مانگەوە پێویستە بۆ چاڵاکییەک لە بەریتانیا بم و دووابەدوای ئەوەش هەر لە خۆئامادەکردنم بۆ دوو سیمینار لە ئەمەریکا لە ٢٣ و ٢٤ ی ئۆکتۆبەر لە زانکۆی ئەلبەنی، بۆیە ئاهەنگی پێدانی خەڵاتەکە پێوسیتە دووا بخەن و لەگەڵ کاتەکانی مندا بیگونجێنن".
هەروەها ووتی :" لە بنەمایا ئەبوو ئەم خەڵاتە لە مانگی ٧ حەوتدا ڕابگەیەنرێت و لە ٢٤ی ٨ هەشدا وەریبگرم، بەڵام لە بەر ئەوەی لە گەڵ سەنتەری هۆڵۆکۆستدا بۆ ماوەی دوو مانگ کۆتایی حەوت بۆ سەرەتای نۆ لە ووڵاتەکانی ئەوروپا خەریکی لێکۆڵینەوەی مەیدانی بووم لە سەر جینۆساید و هۆڵۆکۆست دووا خرا بۆ ئێستا".
ئەوەی شایانی باسە کازیوە ساڵح دانیشتووی کەنەدایە و تا ئێستا جگە لەم خەڵاتە، لە بواری چیرۆکدا دوو جار براوەی خەڵاتی ئامیتای ئیتالییە بۆ ئەدەب و هونەر ، خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کەنەدا بۆ بەهرەی سەرکردایەتی کردن ، کاندیدی خەڵاتی پۆڵ یوزی کەنەدی بۆ ئەو کەسانەی کاریگەریان لە سەر ڕەوتی بەرەو پێشچوونی فرەنەتەوەی هەیە لە نێو کۆمەڵی کەنەدیدا.