CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 38 میوان

سەرکەوتووانی دووەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵ خەڵات دەکرێن

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : دوابەدوای تەواوبوونی قۆناغەکانی وەرگرتن و ھەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوەو لەمیانی زنجیرە چالاکییەکانی خۆیدا، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری مەراسیمی راگەیاندن و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی دووەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵ سازدەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن مەسعودی مەلا ھەمزە سەرۆکی دەزگای کەڤاڵ گوتی"ئەمساڵیش وەک پارساڵ پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵمان سازکردو دوابەدوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە ھەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆ بەشداربووەکان ئەنجامدرا بڕیارە لە مەراسیمێکی تایبەتدا سەرکەوتووانی ئەم خولە خەڵات بکرێن.
مەسعودی مەلا ھەمزە گوتیشی"ئەم مەراسیمە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی دووشەممە ٣٠/١٢/٢٠١٣ لە ھۆڵی شەھید عەبدولخالق مەعروف لەناو بەڕێوەبەرایەتی مەشق و راھێنانی میدیایی بە ئامادەبوونی سینەماکاران و ھونەرمەندان سازبکرێ".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرۆکی دەزگای کەڤاڵ گوتی"ئەمساڵ ٢٦ سیناریۆ لە پێشبڕکێکە بەشداربوون، کە سیناریستانی شار و شارۆچکە جیاجیاکانی کوردستانی تیابوو، پێشبڕکێکەش ساڵانەیەو بەردەوام دەبێ".
شایانی باسە پارساڵ و لەیەکەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵدا، سێ باشترین سیناریۆ خەڵاتکران و لەلایەن ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر سیناریۆکان بەرھەم ھێنران.