CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

یه‌كه‌م كتێبی رۆژانه‌ى مێژوویی له‌سه‌ر راپه‌ڕینى هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌

له‌میانى زنجیره‌ چالاكییه‌كانى خۆیداو به‌ ئامانجى ئه‌رشیفكردنى رووداوه‌ مێژووییه‌ گرنگه‌كانى كورد، ده‌زگاى كه‌ڤاڵ بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى یه‌كه‌م كتێبی رۆژانه‌ى مێژوویی له‌سه‌ر راپه‌ڕینى هه‌ولێر به‌ناوى "راپه‌ڕینى هه‌ولێر له‌ به‌هارى 1991 زایینى وه‌ك خۆی- تۆمارێكى رۆژانه‌ى مێژووییه‌" له‌ نووسینى د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی و پێداچوونه‌وه‌ى مه‌سعودى مه‌لا هه‌مزه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ چه‌ندین نهێنى تایبه‌ت و بڵاونه‌كراوه‌ى له‌باره‌ى راپه‌ڕینى هه‌ولێر له‌خۆگرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ 3 دیدارى بڵاونه‌كراوه‌و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت له‌خۆده‌گرێ، كه‌ سه‌رجه‌میان بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژوودا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.