CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 74 میوان

سوپاسنامەیەك لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لەلەندەن

بەبۆنەی بەشداریكردنتان لە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن. پڕ بە دڵ سوپاسی هاوسۆزی و دڵسۆزی سەرجەم کوردانی بەژداربوو وە خێزانە بەڕێزەکان دەکەین.

هەروەها سوپاسی بێ پایانمان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکارمان بوون بۆ سەرخستنی کۆنفرانسی مەڵبەند و خۆشەویستی و رێزی زۆرمان بۆ تەواوی ئەو دڵسۆزانەی كە بە ئیمەیڵ یان بە ناردنی نامە و بروسكەی پیرۆزباییان لە دەستەی نوێی مەڵبەند کردووە و هاوکارمان دەبن لە بەرەو پێش بردنی ئیش و کارەکانی مەڵبەند.
ئێمە وەك کۆمیتەی نوێی بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن پەیمان دەدەین کە بتوانین لە ئایندەدا بە گڕو تینێکی گەرمترەوە خزمەت بە کۆمەڵگای کوردی بە بێ جیاوازی
بکەین و داکۆکی کار بین لە پێناو خواستی کوردانی هەر چوار پارچەکەی کوردستان.

 

دووبارە سوپاس و پێزانینمان قبوڵ بکەن
مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن
Kurdish Cultural Centre