CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 73 میوان

زانکۆی سۆران یەکەمین دیداری ساڵانەی نەوت و گازی دەست پێکرد

توانا تەھا- سۆران
زانکۆی سۆران بە ئامادەبوونی دەیان ئەکادیمیی ناوداری جیھانی و ناوخۆیی، لە کۆڕەکی گەشتیاری رێکەوتی ٢١-٤-٢٠١٤، یەکەمین دیداری ساڵانەی "نەوت و گاز"دەستی پێکردوو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆرانیش ھێما بۆ ئەوەدەکات کە لەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتیەدا دەیان پرس و بابەتی گرنگی تایبەت بە نەوت و گازی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
د.ھاوڕێ مەنسووڕ بەگ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسە رایگەیاند :"ئامانجی سەرەکی زانکۆی سۆران لەو کۆبوونەوە ئەکادیمییە، تەنیا ئەوە نییە پرسی نەوت و گاز بە خەڵک ئاشنا بکات، بەڵکو دەیەوێت تەواوی ئەو ئەگەرانە تاوتوێ بکات، کە پیشەسازی نەوت و گاز رووبەڕوویان دەبێتەوە.
ھەر لەم دیدارەدا کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، قوتابییانی بەشی ئەندازیاری نەوت و پەتڕۆلیۆم جیۆساینس و بەشی جوگرافیا، ئامادەی ئەم کۆنفڕانسە دەبن.
لە چوارچێوەی ئەم دیدارە ئەکادیمییەدا باس لە تەواوی بابەتە ستراتیژییەکانی تایبەت بە شوێنگەی کورد، دروستی جوگرافیا و سیاسی کوردستان و پرسی پەیوەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا لەسەر نەوت وگاز دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا گفتۆگۆ لەسەر لەچۆنیەتی پتەوترکردنی دامەزراوەکان و ئەو لایەنە ناوخۆییانەی پەیوەندییان بە سامانی سروشتی و بنیادنانی داھاتووی ئەم وڵاتەوە ھەیە، دەکرێت.
ئەو ئەکادیمیە ناودارە بیانییانەی لە کۆنفڕانسی سۆران وتار پێشکەش دەکەن، بریتین لە "دەیڤید رۆمانۆ لە زانکۆی میزۆری، ھەرێمی کوردستان و تورکیا، پەیوەندییەکی درێژخایەن یان زەواجێکی کاتی"؟
ئارەزوو یۆرکان، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی تورکیا بۆ ئاسیای ناوەڕاست، ھاوکاری ئابووری ھەرێمی کوردستان و تورکیا، کارکردە جیۆپۆلیتیکی و ئابوورییەکان.
جەیمز سایدوەی، زانکۆی سینگافۆر، سنوورەکان و دەوڵەتانی سنوور قفڵکراو.
تۆربێن رۆسێنۆرن، زانکۆی ئالبۆرگ، نەوت و گاز لە خوێندنی باڵا.
رۆبێرت بێل، بازرگانی ئارکۆمای ، رەزامەندی ناوخۆ و پەرپیدان و گەشەی بەردەوام.
دنیس ناتالی، زانکۆی بەرگری نەتەوەیی، ئایا کوردستانی عێران دەبێتە وڵاتێکی گرێدراو بە نەوت.
فلیپ لێبیلۆن، زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا بەشی ھەڵکەندن و سووڕانی پاڕە.
ئۆلی گونار تویتن، کاردانەوەی کەرتی پیشەسازی لەسەر دروستکردنی بەرژەوەندی گشتی لە نەوت و گاز دا.
دۆگان سامرا، سیاسەت کردنی گشتی لە زەمەنی قەیران دا.