CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان

باشترین پلە لە کۆلێژی ئاداب "بەشی ڕاگەیاندن" بەخشرایە (ئاڤان جاف)

ھاوتا وشیار ئەسوەد: میدیاکار ئاڤان جاف ساڵانێکی زۆرە لە دەزگا ڕۆژنامەوانییەکانی کوردستان کار دەکات و قوتابی بووە لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی ئاداب، ئەمساڵ کە کۆتا ساڵی خوێندنەوەی بووە توێژینەوەی لەسەر (کارامەکانی بێژەری ئافرەت لە کەناڵە ئاسمانییە

کوردییەکان) کردبوو کە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان دەکرێت، توانی بەرزترین پلە وەربگرێت بۆ ئەمساڵی کۆلێژی ئاداب.
ئاڤان جاف تایبەت بە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جارە لە کوردستان من توانیم توێژینەوەیەک لەسەر (کارامەکانی بێژەری ئافرەت لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان) بکەم، باشترین پلەم بەدەست ھێنا و جێەی ڕەزامەندی سەرجەم مامۆستاکانم بوو.
ئاڤان ئەوەیشی گوت: ئەو توێژینەوەیەی کردم مەیدانی بوو، کە ١٢ کەناڵی ئاسمانیم بە نموونە وەرگرتووە و کارم لەسەر کردوون، ھەروەھا لەگەڵ ٦٤ بێژەر چاوپێکەوتنم سازدابوو، ئەمساڵ کۆتا ساڵم بوو و دڵخۆشبووم بەوەی بە توانایەکی زۆرەوە توانیم کۆلێژ جیبھێڵم.