ڕاپۆرته هه‌وڵ له هۆڵه‌نداوه: ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک) له هۆڵه‌ندا به‌شداری ڕۆژی ههڵوهرشاندنهوهی کۆیلایه‌تی ده‌کات
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
رۆژانیی یه‌کشەممە تا سێشه‌ممه رێکەوتی29-06تا 01-07-2014 له ئۆستهرپارک و له گۆره‌پانی کهستانیه پله‌ین له شاری ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، فیستفاڵی یاده‌وه‌ری (Keti Koti) کێتی کۆتی سازکرا، که تایبه‌ت بوو به ساڵرۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می کۆیلایه‌تی(العبودیه).
بۆ بۆ نزیکبوونه‌وه، له گه‌لانی ئازادیخواز و به‌شداری له هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانی میلله‌تانی دنیا، له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین، کارگێڕیناوهندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک)، به‌ناوی ڕێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نداوه به‌شداری تێداکرد.
كيتی كۆتی جه‌ژنێکی سونه‌تی سورینامیهکانه، که هه‌موو ساڵێک له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ته‌مووزدا بۆ یادی له گۆڕنانی یاسا و ته‌وقی کۆیلایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ساڵانه ڤیستفاڵی گه‌وره‌ی بۆ سازده‌که‌ن، که سورینامیهکان خۆیان به(ڕۆژی ئازدی) وڵاته‌که‌یان له هۆڵه‌ندا ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م یاده‌وه‌ریه هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه، که به ڕه‌گه‌ز له باپیرانیانه‌وه ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر بنه‌چه‌ی کۆیله‌کان، ئه‌م یاده به جه‌ژن و به ڕۆژی ئازادی خۆیان ده‌زانن.
له 01-07-1863 دا کۆڵۆنیالیزمی هۆڵه‌ندا، سیسته‌می کۆیلایه‌تی له وڵاتی سورینام و نیوه‌دورگه‌ی ئه‌نتیلی هۆڵه‌ندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له 25-02-1975 دا کۆماری سورينام ئازادی خۆی وه‌رگرتووه، ڕووبه‌ری ئه‌م نیوهدوهگهیه 163،820 كم ² و درێژی که‌ناره‌کانی سه‌ر ده‌ریایی 386 كيلومهتره و یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ی چه‌ندین سه‌ده له لایه‌ن هۆڵه‌نداوه داگیرکراوه.
سورینام ئه‌که‌وێته سه‌ر که‌ناری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای باشوور،له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه گویان-ی فه‌ره‌نسی، له ڕۆژئاواوه گویان-ی به‌ریتانی، له باشووریه‌وه به‌رازیل و له باکوره‌وه ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییه. له یه‌کی ته‌موزی ساڵی 1863 ه‌وه، کۆڵۆنیالیزمی هۆڵه‌ندی سیسته‌می کۆیلایه‌تی له‌سه‌ر نزیکه‌ی 40،000 هه‌زار (ئه‌فریقایی)کۆیله‌ی دانیشتوانی وڵاتی سورینام هه‌ڵوه‌شانده‌وه، که ده‌یه‌ها ساڵ ده‌بوو قورسترین کاری ناو کێڵگه کشتوکاڵیه‌کانی پێده‌کردن،له ڕۆژی ئازادکردنیانه‌وه سورینامیهکان، ئه‌و ڕۆژه‌یان به ڕۆژی سه‌ربه‌ستی و پشووی فه‌رمی خۆیان تۆمارکردوه.
له یه‌کی ته‌مووزی ساڵی 2009 یشه‌وه له زۆربه‌ی کڵێسه‌کانی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا، فیستیفاڵی كيتی كوتی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها له یه‌کی ته‌مووزی ساڵی 2002 دا بۆ ڕێزلێنان له‌م ئازادیه په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری نیشتمانی یاده‌وه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆیلایه‌تی له شاری ئه‌مستردام لادرا.
ڕێکخراوه کوردیه‌کان له هۆڵه‌نده، هه‌میشه بۆ نزیکبوونه‌وه، له گه‌لانی ئازادیخواز و به‌شداری له هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانی میلله‌تانی دنیا، به‌شداری بۆنه نیشتمانیه‌کانیان ده‌کات، بۆ ناساندنی خه‌بات و قوربانیه‌کانی گه‌لی کورد به‌و میلله‌تانه و دروستکردنی پردی په‌یوه‌ندی و ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تیه‌کی پته‌و.