سوپاس و پێ‌زانین لە قوتابخانەی (هیوا)ی شاری دێلفت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
به ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و خوێندکارانی قوتابخانه‌ی هیوا له شاری دێلفت له هۆڵه‌ندا ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان کاک (سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن) به‌پرسی ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی هه‌ولێر و (مامۆستا عبدوڵواحید) سکرتێری
یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان ده‌که‌ین، که به‌وپه‌ڕی له‌خۆبورده‌یی و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به جگه‌رگۆشه‌کانیان له تاراوگه، هه‌ڵسان به دابینکردنی چه‌ندان په‌رتوک بۆخوێندکارانی قوتابخانه‌ی هیوا، که هیوایه‌ک ده‌به‌خشێ به جگه‌رگۆشه‌کانی تاراوگه بۆ فێربوونی زمانی دایک، بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رز و جوان و جوامێرانه‌یان، به پێویستی ده‌زانین ڕێز‌و سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی تێکۆشه‌ری بواری زانست و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له ماوه‌ی ڕابردوو هاوکارو پشتیوانمان بوون بکه‌ین، هیوادارین نموونه‌تان زۆر بێت بۆ خزمه‌تکردنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و زانست و فێرکردن..
له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی ڕێزماندا
دڵسۆزتان
مامۆستا فریاد کۆیی مامۆستا شێرزاد