CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

کتێبی (چەمکی ئەوانی دی لە موزیکی کوردیدا) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبە لە کۆمەڵیک ووتاری ئەکادیمی پێک دێت، کە لە ئەزموونی چەند ساڵێکی نووسینمدا بەشێکیان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراونەتەوە. ناوی کتێبەکە، ناونیشانی یەکێکە لەو وتارانەی کە لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا خراوەتە ڕوو. ھاوکات تەواوی ووتارەکان

بەسەر سێ تەوەردا پۆلین کراون، کە بەشێکیان تایبەتە بە موزیکی کوردی و ھاوکات دوو بەشەکەی دی چەند باسێکە دەربارەی موزیکی گەلان و ژیاننامەی چەند موزسیانانێکی جیھانی. ئەم کتێبە بەشێوەیەکی گشتی وا نووسراوە بۆ موزسیکاران، خوێندکارانی موزیک لە پەیمانگا و زانکۆکانی کوردستان سوود بەخش بێت. ھاوکات زانیاری زۆر گرنگی لە خۆ گرتووە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڕۆشنبیریان لە بواری ھونەری موزیکدا فراوان کەن.