گرتە ڤیدیۆی زامی پێشمەرگە و بە هەڵە تێگەیشتنی لەلایەن خەڵکەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیی (زامی پێشمه‌رگه) له سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هێنانی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر به دوای خۆیه‌وه، ئه‌كته‌ره به‌شدار بووه‌كانی گرته ڤیدیۆكه و كۆمپیانیای ئێمۆشێۆنهڵ فیلم روونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی واقعی گرته ڤیدیۆكه ده‌نووسن
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ چرا تیڤی نێردراوه، ئه‌كته‌ره به‌شداربووه‌كان دوای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی به لێكدانه‌وه‌ی پێچه‌وانه له لایه‌ن هه‌ندێك سایت و كه‌سانه‌وه سه‌باره‌ت به گرته ڤیدیۆییه، له چه‌ند خاڵێكدا تێبینی و ئامانجی كاره‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌روو
هەروەها هاتووە: گرته ڤیدیۆیی (زامی پێشمه‌رگه) به‌داخه‌وه هه‌ندێك مرۆڤی نه‌فس نزم هه‌ستاون ناوه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ (كوردیش فه‌نی پێشمه‌رگه) و بۆ مه‌رامه بۆگه‌نه‌كانی خۆیان و بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی خۆیان له توڕههاتهكانیان به‌كاری ده‌هێنن
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی گرته ڤیدیۆی زامی پێشمه‌رگه! تكایه بیخوێننه‌وه و ئاگادار بن
ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب گرته ڤیدیۆیه‌ك دابه‌زی، كه باسی له ڕهنجكێشانی پێشمه‌رگه و كه‌مته‌رخه‌می مرۆڤی كۆمه‌ڵگه ده‌كرد به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه، به‌ڵام دیاره ئه‌و ڤیدیۆیه هه‌ر كه‌سه و له‌لای خۆیه‌وه به شێوازێكی هه‌ڵه و ناشیاو پێناسه‌ی بۆ كردووه و وه‌ها خراوه‌ته پێش چاوی خه‌ڵكی، كه گوایه ئێمه سوكایه‌تیمان به پێشمه‌رگه كردووه. لێره‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نم، كه ئه‌و بۆچون و لێكدانه‌وه‌یه دووره له ڕاستییه‌وه و له هه‌مان كاتدا به چه‌ند خاڵێك ئامانجی دروست كردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌تان بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه. هیوادارم، هه‌ر وه‌ك و چۆن خێرا ڤیدیۆكهتان لای خۆتان دابه‌زاند، ئاوها ئه‌م نووسینه‌ش لای خۆتان دابه‌زێنن، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن به هه‌ڵه ئامانجی گرته ڤیدیۆكهتان گه‌یاندووه به خه‌ڵكی، ئاوهاش له ڕاستی ئامانج و ناوه‌رۆكی گرته ڤیدیۆییه‌كه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه. یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و ڤیدیۆیه، پیشاندانی جیاوازی ژنێك و ژنێكی تر ده‌خاته ڕوو، به‌وه‌دا كه ژنمان هه‌یه له پێناو پاراستنی نیشتماندا ده‌داته شاخه‌كان و چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئازادی، له هه‌مان كاتیش‌دا ژنمان هه‌یه، كه به ته‌نها بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ماسكهره و ماكیاژ و سوراوه‌كه‌ی كاڵ نه‌بێته‌وه، ئیدی ژیان كاول ده‌بێت یان كاول نابێت، مرۆڤ ده‌كوژرێت یان ناكوژرێت، منداڵ سه‌رده‌بڕێت یان سه‌ر نابڕێت - ئه‌و به‌خه‌یاڵیدا نایه‌ت، چونكه ئه‌و جۆره ژنانه به ته‌نها خۆیان ده‌بینن و باكیان به‌وه نییه، كه ژنانێكی تر هه‌ن، جه‌نگاون و به‌رده‌وام ده‌جه‌نگێن له پێناوی ئه‌وه‌دا، كه ئه‌وان بتوانن به ئاسوده‌یی موكیاژ بكه‌ن و دان و ستان بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زانیارییانه زیاتر له خواره‌وه روونده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌مشه‌و زۆر دڵم شكا به‌و هه‌موو ڕقه‌ی له‌به‌رده‌م دهرگاكهمدا خۆی مه‌ڵاس دابوو - چه‌واشه‌كاری كاری شه‌یتانه نه‌ك مرۆڤ! لێره‌وه په‌یامی گرته ڤیدیۆكهتان به خاڵ بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه
1 ئه‌م گرته ڤیدیۆیه وه‌ك توانجێك دروست كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه نایانه‌وێت له ئه‌رك و ماندوو نه‌ناسی و قوربانییه زۆره‌كانی پێشمه‌رگه تێبگه‌ن
2 ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كی گرته ڤیدیۆكه ڕێزگرتن بووه له ماندونه‌ناسی و گیان به‌خشی و دڵسۆزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه زۆر گرنگه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، به هۆشێكی تره‌وه سه‌یری گرته ڤیدیۆكه بكه‌نه‌وه و له شێوازی جوڵه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان تێبگه‌ن، نه‌ك بێن و جنێو بارانمان بكه‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان نامه‌ی پڕ وشه‌ی ناشرین بنووسن
3 ئه‌م گرته ڤیدیۆیه، په‌یامی خۆی ده‌نێرێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی، كه به ته‌نها كه ئیشی به پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئنجا باسی ده‌كات و گۆرانی خوالێخۆشبوو حه‌مه جه‌زا و مه‌رزییه فه‌رقی بۆ لێده‌دات، له كاتێكدا پێشمه‌رگه ده‌بوو قیبله‌ی نیشتمان بێت و له سه‌روو هه‌ر شتێكه‌وه وه‌ك توحفه‌یه‌كی پیرۆز سه‌یر بكرێت، نه‌ك یان له جه‌نگدا بمرێت یان له دوای جه‌نگ له برسدا و له نه‌بوونی و هه‌ژاریدا سه‌رگه‌ردانانه سه‌ربنێته‌وه و بمرێت
كۆمه‌ڵگه باكی به ڕاستگۆیی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌و هه‌تا گیرفانی خۆی پڕ بێت و سه‌ر سفره‌ی خۆی پڕ بێت، به‌لایه‌وه گرنگ نییه،كه پێشمه‌رگه له پاش خۆی چه‌ند ڕۆڵه‌ی شه‌هید به‌جێ ده‌هێڵێت
4 ئه‌م گرته ڤیدیۆییه كاتێك دروست كرا، كه ئێمه هه‌ستمان كرد، پێشمه‌رگه هێنده له خۆ بورده‌یه، ته‌نانه‌ت له كاتی گه‌رمه‌ی جه‌نگیشدا، ئه‌گه‌ر په‌یامنێری هه‌ر ته‌له‌فیزیۆنێك بێت و داوه‌ی زانیاری لێبكات، ئه‌و دڵی په‌یامنێره‌كه ناشكێنێت، بگره دێت و زۆر به راستگۆیی خۆی چی بزانێت ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی، زۆر به دڵێكی فراوانه‌وه باسی ده‌كات و دڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی پێ ده‌داته‌وه.
5 له ئێستادا ده‌بینین، كه له باشوری كوردستان كۆمه‌ڵێك ژنی نه‌به‌رد هاتوونه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه، ره‌نگه هه‌یانبێت دایك بن، هه‌یان بێت ده‌زگیراندار و هه‌شیان بێت به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شان بێت، به‌ڵام ئه‌و ژنه چونكه هێنده به دڵسۆزییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك و ده‌یه‌وێت خاكه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت، ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر داوه‌ی له دایكی كردووه، كه پێی له جه‌رگی بنێت، به‌ڵكو خۆیشی وه‌ك و دایك پێی له جه‌رگی و خۆی ناوه و له پێناوی ئازادكردنی ژیانی خه‌ڵك و پاراستنی ئاسایش و دابینكردنی دواڕۆژێكی به‌خته‌وه‌ردا ئاماده‌یی تێدایه شان به شانی پیاوه‌كان بڕواته چیا و بجه‌نگێت. بۆیه ئێمه ده‌ڵێین بژی پێشمه‌رگه و پاراستنی پێشمه‌رگه و ڕێزگرتنیان ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو تاكێكی كورده.
6 ئامانجی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، پیشاندانه‌وه‌ی تاكه بێ ئه‌مه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵگه بوو به‌رانبه‌ر به ژیان و جورئه‌تی پێشمه‌رگه، چونكه وه‌ك و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، دوو ئه‌كته‌ره‌كه‌ی دوای پێشمه‌رگه‌كه، زۆر به جوانی ئه‌و رۆڵه ده‌بینن، كه ئێستا زۆربه‌ی زۆری كه‌سان و خێزانی پێشمه‌رگه‌ی بێزاركردووه. چونكە ئێستا ژیان له كوردستان بووه به‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كه و چوار پێنج ته‌له‌فۆن و ژماره‌ی جیاوازی هه‌بێت و به‌سه‌ر براده‌ره پێشمه‌رگه‌كانیدا پۆز لێبدات و له زوومی كامێراكانه خۆی ده‌ربخات! به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته!
7 ئامانجێكی تری گرته ڤیدیۆییه‌كه، جه‌خت كردنه‌وه و پیشاندانه‌وه‌ی كرداری ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه كاتێك په‌خشێكی راسته‌وخۆ و كامێرایه‌كی زیندوو ده‌بینن، ئیدی وه‌ك نه‌دی و بدی له‌و ناوه كۆده‌بنه‌وه و به هیچ شێوازێك بوار ناده‌ن به‌و كه‌سه دڵشكاوهی، كه له پشتی مایكرۆفۆنه‌كه‌وه وه‌ستاوه، قسه‌ی دڵی خۆی بكات و له رێگه‌ی هه‌ست و نیگای چاو و وشه‌كانییه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بڵێت، سه‌یریم بكه‌ن، من بریندارم، من پێشمه‌رگه‌م، لێمگه‌ڕێن ده‌رده دڵی خۆم بكه‌م، چونكه له پێناوی ئازادكردنی ئێوه‌دا له پێش مهرگهوهم
8 ئامانجێكی تری ئه‌و ڤیدیۆیه، كه زۆر گرنگه، ئامانجی ده‌رخستنی ئه‌و پهیامنێرانهش بوو، كه ئامانجی پهیامنێرییان به ته‌نها په‌یداكردنی پاره‌یه و هه‌ركات بۆیان بلوێت ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س ده‌بن، كه دواجار سه‌نگه‌ر چۆڵ ده‌كه‌ن! دیاره لێره‌دا كاك سه‌باستیان ئه‌فشین رۆڵێكی زۆر باشی بینی و هه‌ر كه زانی ئاژاوه‌كه ده‌ستی پێ كرد، خێرا یه‌كه‌م كه‌س سه‌نگه‌ری چۆڵ كرد..!
چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێمه هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتوەته ئه‌وه‌ی، كه رێز له هونه‌ر بگرێت و هه‌تا ئێستاش ره‌خنه‌گرێكی دروستكهرمان نییه، بۆیه بڕیارماندا، كه ڤیدیۆكه له‌لای خۆمان بسڕینه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌یش كه ڤیدیۆكه‌یان له‌لای خۆیانه‌وه كۆپی كردووه و بڵاویان كردۆته‌وه و به هه‌ڵه په‌یامه‌كه‌یان گهیاندوەته خه‌ڵك، تكایه داوایان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات له‌لای خۆیان ڤیدیۆكه بسڕنه‌وه و یاخود له په‌نا دابه‌زاندنی ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بنووسێت. چونكه مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نها خزمه‌ت بووه به پێشمه‌رگه‌ی ئه‌زیز و هه‌وڵێك بووه بۆ ده‌رخستنی كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و مهرامۆشكردنی پێشمه‌رگه بووه له‌لایه‌ن هه‌موو چین و لایه‌نه‌كانه‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌علیقێك بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گاڵته‌یان به پێشمه‌رگه دێت و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌وان چه‌ند جار شه‌هید ده‌بنه‌وه و چه‌ند منداڵێكی بێ باوك و دایك له پاش خۆیان به جێ ده‌هێڵن و چ به‌شێكی گیان و جه‌سته‌یان له جه‌نگدا له ده‌ست ده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێویستی به هۆشیار كردنه‌وه هه‌یه، پێویستی به ڕاوه‌شاندن هه‌یه، چونكه ئه‌م ڤیدیۆیه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه ئێمه مرۆڤی ناته‌ندروست په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، كه مافی ئه‌وه به خۆیان ده‌ده‌ن به خوێنی شه‌هیده‌كانمان ماكیاژ بكه‌ن.
داوه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه ڤیدیۆكه‌یان له‌لای خۆیان دابه‌زاندووه، به زووترین كات لایبه‌رن و بیسڕنه‌وه، چونكه دیاره هه‌موو به هه‌ڵه له په‌یامه‌كه‌ی تێگه‌یشتوون و ئه‌وه‌ش هیچ كات مه‌به‌ستی ئێمه نه‌بووه.
تكا ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك له‌لای خۆیه‌وه ڤیدیۆكه یان بسڕێته‌وه، یان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌لای خۆیه‌وه دابه‌زێنێت و لێی تێبگات.
لێره‌وه رێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فامان هه‌یه بۆ پێشمه‌رگه و بۆ خانه‌واده ئازیزه‌كانیان و خۆشمان رۆڵه‌ی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی دێرینین. بژی پێشمەرگە
له‌گه‌ڵ رێزی
به‌شداربووانی گرته ڤیدیۆیی زامی پێشمه‌رگه و كۆمپانیای ئێمۆشیۆنێل فیلم