CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

زانکۆی سۆران ئاھەنگی دەرچوون بۆ قوتابیان ساز دەکات

توانا تەھا: وەک سەرۆکی لیژنەی باڵای رێوڕسمی دەرچووانی زانکۆی سۆران، کە ھاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کارووباری قوتابیان "د. یادکار ڕەسوڵ" ڕایدەگەینێت، کە ٢٩-٩-٢٠١٤، ئاھەنگی دەرچوونی خولی ٥ ھەمینی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی زانکۆکەیان سازدەکەن". ئەوەشی ڕوونکردەوە کە لەم خولەی دەرچوونی قوتابیاندا زیاتر لە ٤٥٠ قوتابی زانکۆکەیان بڕوانامە وەردەگرن.

سەرۆکی لیژنەی باڵای رێوڕسمی دەرچووانی زانکۆی سۆران، ئاماژەی بەوەکرد کە "ئێستا زانکۆکەیان سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ سازدانی ئاھەنگی خولی ٥ ھەمین کە تایبەتە بە دەرچوونی قوتابیانی بەکاڵۆریۆسی قۆناغی چوارەم.
"د. یادگار ڕەسوڵ" ئاماژەی بە شوێنی سازدانی ئاھەنگەکە کردوو ڕایگەیاند "شوێنی سازدانی ئاھەنگەکە ھۆڵی کۆنفڕانسەکانی شاری سۆرانەو ئاھەنگەکەش لە ڕێکەوتی دووشەممە ٢٩-٩-٢٠١٤، لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە ساز دەکرێت.