CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 57 میوان

نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌ یه‌که‌م ڕۆمانی کوردی به‌ زمانی ئینگلیزی

نووسینه‌وه‌ی به‌هره‌یی له‌ جیهانی شارستانیدا با‌یه‌خێکی زۆری پێدراوه‌، و به‌ تایبه‌ت ڕۆمان.  ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ داواکاریه‌کی زۆر به‌ر فراوان هه‌یه‌ بۆ ڕۆمان چونکه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌ گشتی له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا خوێنه‌ریان ڕۆمان گه‌لێك زۆرن‌. 

هه‌رچه‌ند له‌ کوردستان ئه‌م بواره‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك هاتۆته‌ کایه‌وه‌، به‌ڵام تاکو ئه‌مڕۆ کورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگی جیهانی به‌ر بڵاو خۆی به‌ رۆمانێکی نازداره‌وه‌ بخاته‌ ڕوو، بۆ نموونه‌ وه‌ك ڕۆمانی 'ماڵی فریشته‌کان' له‌ نووسینی ئیزابێل ئه‌لێندێ-ی خه‌ڵکی ووڵاتی چیلی، یان 'کایت ڕه‌نه‌ر' له‌ نوسینی خالد حوسه‌ینی خه‌ڵکی ئه‌فگانستان، و ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی به‌رزی تر که‌ نووسه‌ران ووڵاتانی  جیاواز توانیویانه‌ ناوی خۆیان و ووڵاته‌که‌یان له‌م ڕوانگه‌وه بێننه‌ به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نیه‌ و ئامانجێکه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت نووسه‌ر پێی ده‌گات چونکه‌ له‌ بازاری جیهاندا هه‌رده‌م کێبڕکێه‌کی سه‌خت به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوان سه‌دان و هه‌زاران نووسه‌ری به‌ باڵا بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌.  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕۆمانێك و به‌م ئاسته‌ به‌ لایه‌ن که‌مه‌وه‌ ده‌بێت تاکو سێ ساڵ ژیانتی بۆ به‌خت که‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌رانتی ئه‌وه‌ت هه‌بێت که‌ ده‌گاته‌ چاپ یان بڵاوده‌بیته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك که‌س پولێکت داتێ.

که‌ی به‌هار، نووسه‌ر و فیلمکاری کورد دانیشتوی به‌ڕیتانیا، که‌ له‌ 2007 ده‌ستی کرد به‌ نووسینه‌وه‌ی 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' ئاگاداری هه‌موو ئه‌م کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ بوو –  ئاگاداری ئه‌وه‌بوو که‌ وه‌کو یه‌که‌م ڕۆمان به‌ هیچ جۆرێك هیچ لایه‌نێکی جیهانی، یان چاپکه‌ر و بڵاوکه‌ر پشتگیری ناکه‌ن له‌ نووسیبنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ چونکه‌ وه‌ك نووسه‌ر نه‌ناسراوه‌، چونکه‌ ڕۆمانی یه‌که‌میه‌تی و شه‌رت نیه‌ کارێکی باشی لێ بێته‌ به‌رهه‌م.  بۆیه‌ که‌ی به‌هارئه‌م  کاروانه‌ ڕێگا دوور و درێژه‌ی گرته‌ خۆ ته‌نها به‌ پشت به‌ستن به‌ باوه‌ر به‌ خۆ بۆ گه‌شتێکی چوار ساڵی له‌ نووسینه‌وه‌ی 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌'.  ماوه‌ی دوو سالی یه‌که‌م، له‌ مانگی نۆی 2007 تاکو مانگی 9-ی 2009 یه‌که‌م درافتی ڕۆمانه‌که‌ ته‌واو بوو.  به‌ڵام پێویستی به‌ دوو ساڵی تر بوو بۆ به‌سه‌ردا چونه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ و ڕێکخستن بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێته‌ ئاستێك که‌ بازار ئاماده‌یی تێدا بێت چاوی پێدا بخشێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بێت به‌ ئاستێك که‌ باوه‌ری به‌خۆی هه‌بێت که‌ ڕه‌وانی کات بۆ چاپکه‌ر "په‌بلیشه‌" .

له‌ بازاری پێشکه‌وتوی جیهانی زۆربه‌ی نووسینه‌وه‌ی به‌هره‌یی له‌ لاین چاپکه‌ره‌وه‌ "په‌بلیشه‌ر"–ه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وان ده‌توانن به‌ سه‌دان هه‌زار کۆپی له‌ بازاردا ساغ بکه‌نه‌وه‌، و ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو بێت و خوێنه‌ری هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن که‌ به‌ ملێۆن کۆپی لێ چاپ بکه‌ن، وه‌ له‌ بازارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاویکه‌نه‌وه‌، وه‌ك ڕۆمانی 'هاری پۆته‌ر'.  به‌بێ چاپکه‌ر گه‌لێ زه‌حمه‌ته‌ بتوانیت وه‌ك نووسه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ت بگه‌ێنیته‌ خوێنه‌ر، چونکه‌ پێویستت به‌ ریکلامی زۆر هه‌یه‌ تاکو به‌رهه‌مه‌که‌ت به‌ده‌رکه‌وێت له‌ ناو ئه‌و هه‌موو سه‌دان ڕۆمانه‌ی که‌ هه‌ر مانگ چاپ ده‌کرێت و ده‌گاته‌ بازار.  به‌بێ ئه‌م ریکلام کردنه نووسه‌رناگاته‌ هیچ لایه‌ك و هه‌ر زوو له‌ بازار وون ده‌بیت.  ئه‌گه‌ر کوره‌ ملیۆنێر نه‌بێت ناتوانیت ئه‌م ریکلامه‌ بکه‌یت، بۆیه‌ چاپکه‌ر باشترین رێگایه‌ بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ت بگه‌ینیته‌ بازار.  به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌روا ئاسان نیه‌ بگه‌ی پێیان چونکه‌ له‌ ڕۆژێکدا له‌وانه‌یه‌ په‌نجا ڕۆمان بڕوات بۆ چاپکه‌رێك – ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چاپکه‌ره‌کان بڕیاریان داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر نووسراوه‌که‌ت له‌ لاین‌ نوویةه‌ره‌ نهگاته‌ ده‌ستیان، واته‌ له‌ لایه‌ن ئه‌یجنته‌وه‌ - کۆمپانیا هه‌ن، که‌ ئه‌گه‌ر بزانن ڕۆمانه‌که‌ت شایانێتی، ئه‌وا ڕازی ده‌بن که‌ نووێنه‌رایه‌تی تۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ت بگه‌ێننه‌ چاپکه‌ر به‌ مه‌رجێ تۆ ده‌بێت له‌ %25 داهاته‌که‌ت بده‌ی به‌وان.  ئه‌مه‌ کێشه‌که‌ نیه‌، کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م نوێنه‌رانه‌ هه‌رجه‌ند به‌ هه‌زاران هه‌ن هه‌ر له‌ له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا زۆر زۆر زۆر زه‌حمه‌ته‌ که‌ بگه‌یت پێێان.  دوور نیه‌ پێویست بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ 40 یان 50 نووێنه‌ر بکه‌یت تاکو یه‌ك له‌وانه‌ ڕازی بیت ڕۆمانه‌که‌ت بخوێنێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ی تۆیان به‌ دڵ بێت  ئه‌وسا ڕه‌نگه‌ بڕیار بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی تۆ بکه‌ن.  به‌ کورتی ڕێگاکه‌ زۆر سه‌خته‌ و خۆڕاگرتنی زۆر گه‌وره‌ و قوربانی زۆر گه‌وره‌ی ده‌وێت –  وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ که‌ی به‌هار 4 ساڵ کاری نووسینه‌وه‌ی کرد بۆ ڕۆمانه‌که‌ی واته‌ بۆ 4 ساڵ یه‌ك پول داهاتی نه‌بوو، هه‌رچی پاشه‌که‌وتیشی هه‌بوو هه‌مووی خه‌رج کرد تاکو بتوانێت بژێت و کارێکی تر نه‌کات و کۆڵ له‌ نووسینه‌وه‌ی 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' نه‌دات.  به‌ڵام دوای 4 ساڵه‌که‌ بڵاو نه‌بوه‌وه‌ و 2 ساڵی تریش تاکو گیشته‌ به‌رده‌ستی چاپکه‌ری به‌ڕیتانی یۆك 'یۆك په‌بلیشینگ' که‌ له‌م مانگه‌دا بڕیاری چاکردنی دا.  چونکه‌ که‌ی به‌هار هونه‌رمه‌ندێکی کوردستان په‌رست و بێلایه‌نه‌، هیچ پشتگیریه‌کی له‌ کوردستانه‌وه‌ لێنه‌کراوه‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ کاره‌ هونه‌ریه‌کانی و بۆ به‌رهه‌می فیلمه‌کانی و نووسینه‌وه‌ی 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' ناچار بوو که‌ خانوه‌که‌یان بفرۆشێت له‌ به‌ڕیتانیا و خۆی و ژنه‌ به‌ڕیتانیه‌که‌ی و سێ منداڵه‌که‌ی بڕۆنه‌ ناو خانوه‌یکی بچوكتر بژێن.  هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ لایه‌ك به‌ڵام گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌ سه‌روی هه‌موه‌وه‌یه‌ - 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' یه‌که‌م ڕۆمانی کورد ده‌بێت که‌ مێژویه‌کی نوێ دروست بکات و یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی کورد ده‌بێت که‌ به‌ ئاستی بازاری جیهانی بڵاوبێته‌وه‌.  واته‌ ئیتر ئێمه‌ی کوردیش بوین به‌ خاوه‌ن به‌رهه‌مێکی ناودار و به‌رز قو له‌ سه‌ر ره‌فتی په‌رتوكخانه‌کانی جیهان جێی خۆمان گرت.  'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' له‌ به‌رواری ..... بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌سه‌ر به‌ڕیتانیا و هه‌موو ووڵاته‌ زمان ئینگلیزه‌کانی جیهان و هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مزۆن و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت کۆپی ده‌سته‌که‌وێت.  ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕۆمانه‌کانی تری ووڵاتان خوێنه‌ری زۆر بێت، ئه‌وا دوورنیه‌ که‌ وه‌رگێردرێته‌ سه‌ر چه‌ندان زمانی جیاواز و هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ کۆمپانیای فیلمکاری به‌ڕیتانی یان هۆلیود مافی ڕۆمانه‌که‌ بکرن بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به‌ فیلمێکی سینه‌مایی – واته‌ ئه‌و کات 'نامه‌ له‌ کوردێکه‌وه‌' سه‌رکه‌وتنی سه‌د له‌ سه‌د به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. بێگومان که‌ی هیوای زۆر به‌رزه‌ که‌ ڕۆمانه‌که‌ وه‌رگێردرێته‌ سه‌ر زمانی کوردی و له‌ ناو کوردستان بڵاوبێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کوردی پێ شاد بێت، ئه‌م کاره‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر وه‌زاراتی ڕۆشنبیری و لاوان و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و چاپکردنی گشتی و ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "یۆك په‌بلیشینگ" که‌ خاوه‌ن ڕۆمانه‌که‌ن له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌.  به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد له‌ کوردستان و له‌ هه‌ر لایه‌کی جیهان پاڵپشت بێت بۆ ڕاپه‌ڕاندن و بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی ڕۆمانه‌که‌ له‌ ناو خه‌ڵکی جیهان، ڕاسته‌ که‌ که‌ی به‌هار نووسیویه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ به‌رهه‌می کورد و کوردستانه‌.