ده‌زگای ڕوانگه چه‌ندان گه‌نجی داهێنه‌ر خه‌ڵات ده‌كات
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ده‌زگای روانگه به‌رواری ١٤/١٢/٢٠١٤ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی براوه‌كانی پێشبڕكێی خه‌ڵاتەکانی روانگه‌ی ساڵی ٢٠١٤ به‌ڕێوه‌برد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له توێژی لاوان و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و دیبلۆماتكاران و ڕۆژنامه‌نووسان به‌شداربوون، ئه‌نجامه‌كان راگه‌یه‌ندران و ١٨ لاو خهڵاتكران كه لە پێشبڕكییهكهدا خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمیان وەدەستهێنابوو کە له بواره‌كانی فۆتۆگرافی و وێنەکێشان و كورته چیڕۆك و كورته فیلم و هۆنراوه و داهێنانی زانستیدا به‌شدارییان كردبوو.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوو قوتابیی خهڵاتكران كه له به‌شی وێژه‌یی و زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣- ٢٠١٤ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا پله‌ی یه‌كه‌میان وه‌ده‌ستهێناوه. دواتر هاووڵاتییه‌ك خه‌ڵاتكرا كه له لایه‌ن ده‌زگای روانگه‌وه به هاووڵاتیی نموونه‌یی ساڵ ناودێركراوه. ئه‌و هاووڵاتییه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییانی گوندی كێله‌سپی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ته‌له‌فریكی دروستكردووه.
خه‌ڵاته‌كانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش له لایه‌ن سكوڵ كاندیل، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان به‌خشرایه براوه‌كان.
هەر لە میانی رێورەسمەکەدا هونەرمەندی لاوی کرد ( عەممار کۆفی ) بەشداربووی بەرنامەی عەرەب ئایدل وەک میوانێکی تایبەت لەپڕ هاتە سەر تەختەی شانۆ و جەماوەری توشی خۆشحالییەکی زۆر کرد و دوو گۆرانیشی بۆ خۆشەویستی جەماوەرەکەی پێشکەش کرد و رێورەسمەکەشی زیاتر رازاندەوە.
شایەنی ئاماژەیە دەستپێکی رێورەسمەکە بە گۆرانی ئێمە لاوین لەلایەن قوتابیانی فیگ کلاب و قوتابخانەی کامبریج دەستی پێ‌کرد و دواتر نمایشی هونەری لم لەلایەن هونەرمەندێکی جیهانی لە وولآتی روسیاوە لەسەر بانگهێشتکردنی دەزگای روانگە بە مەبەستی بەشداریکردنی لە رێورەسمەکە ئامادەبوو و بە چەند نمایشێکی سەرنج راکیش بۆنەکەی رازاندەوە، هەروەها لەلایەن گروپی کۆرالی میوزیکی کوردی نەوای هەولێر چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی هاتە نمایش کردن. لە دوماهی رێورەسمەکەدا گروپی هونەری فایەر فلایس بۆ نواندن لە سێبەر کە لە ووڵاتی ئۆکرانیاوە لەسەر بانگهێشتکردنی دەزگای روانگە بۆ هەمان مەبەست ئامادەی رێورەسمەکە بوون بە چەند نمایشێکی داهێنەرانە کۆتای‌یان بە بۆنەکە هێنا.
ئامانج له‌و خه‌ڵاتانه گرنگیدانی زیاتری ده‌زگای روانگه بوو به توێژی لاوان و په‌ره‌پێدانی توانا و به‌هره شاراوه‌كانیان و پشتگیریكردنیان له ئاینده‌دا.