CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌: مه‌لا مه‌سعوود "دیارییه‌" به‌دران حه‌بیب "دزیارییه‌"‏

به‌پێی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگووباs رایگە‌یاند  پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌ رای گه‌یاند به‌ "دیاری" بۆی هاتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس رای ده‌گه‌یه‌نێ كتێبه‌كه‌ به‌ڕه‌سمی ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌و دانه‌یه‌ی لای مه‌لای ناوبراو به‌دزیاری حسێبه‌

مه‌لا مه‌سعوود پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر به‌ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز) ی راگه‌یاند "ئه‌و كتێبه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌دیاری بۆ ئێمه‌ هاتووه‌، راسته‌ ئه‌و كتێبه‌ هێشتا له‌ كۆگه‌ی ده‌زگای ئاراسه‌ و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌زانی به‌ڵام خۆ چاپ كراوه‌".

 

زیاتر گوتی "كاتێك كتێبه‌كه‌مان خوێنده‌وه‌ بینیمان جنێودانی تێدایه‌ به‌خوای گه‌وره‌". له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ په‌نا ده‌بنه‌ به‌ر سكاڵای یاسایی، مه‌لا مه‌سعوود گوتی "سكاڵای یاساییمان تۆمار نه‌كردووه‌". له‌ به‌رامبه‌ردا، به‌دران حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس رای گه‌یاند "ئه‌م كتێبه‌ هێشتا له‌ كۆگه‌یه‌ و ده‌رنه‌چووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام دانه‌یه‌كی له‌ده‌ستی مه‌لایه‌ك بینراوه‌ له‌ وتاری هه‌ینی".

روونی كرده‌وه‌ "كتێبه‌كه‌ به‌ڕه‌سمی ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌م دانه‌یه‌ی له‌لای مه‌لا مه‌سعوود به‌دزیاری حسێبه‌ بۆیه‌ داوامانه‌ به‌دادگه‌ تا دز و پاشدز ئاشكرا ببن". به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "لێژنه‌یه‌كمان داناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م دزییه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش تاكه‌ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ده‌ستمان بێ دانه‌كه‌ی لای مه‌لا مه‌سعووده‌".

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا حه‌بیب گوتی "ماڵی دزیاری نابێ به‌دیاری، تاكه‌ كه‌سێك له‌ ده‌زگا به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كه‌ بتوانێ كتێب به‌دیاری بدا". هه‌روه‌ها گوتی "دزی كارێكه‌ یاسای ئاسمان و زه‌وی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌. یه‌كێك له‌ خوا بترسێ دزی ناكا. قورئان ده‌فه‌رمووێ (السارق والسارقه‌ فاقطعوا ایدیهما) . مه‌لا نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌ بیر بچێته‌وه‌ كه‌ ماڵی دزیاری به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێ".

هه‌ژیی گۆتنه‌ رۆژی هه‌ینیی رابردوو له‌ مینبه‌ری مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ شاری هه‌ولێر هێرش كرایه‌ سه‌ر شاعیر قوبادی جه‌لیزاده‌ له‌سه‌ر دوایین كۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ناوی "ستیانی به‌فر پڕه‌ له‌ ریشۆڵه‌" كه‌ به‌م دوایییه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراسه‌وه‌ چاپ كراوه‌ به‌ڵام هێشتا به‌ڕه‌سمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و دانه‌یه‌كی له‌ كاتی وتاری هه‌نییی رۆژی 7/1/2011 له‌ ده‌ستی مه‌لا مه‌سعوودی كانی كورده‌ مه‌لای مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌ به‌رچاو.