CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

خەڵاتی ئاشتی خێرخوازی بەخشرایە عیرفان زەنگەنەی کۆچکردوو

هەولێر/زریان خەتاب : لەچوارچێوەی کار و چالاکیەکانی رۆژی جیهانی ئاشتی رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی خەڵاتی رێکخراوی بەخشی بە هونەردۆستی کورد عیرفان کەرکوکی ناسراو بە عیرفان زەنگەنە

پێشنیوەرۆی 6/10 لەمەراسیمێکی تایبەتدا بەئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و ژمارەیەک لە رۆشنبیران و هونەردۆستان لەلایەن رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بۆعیرفان زەنگەنەی  هونەردۆستی کورد لەهۆتێل چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو،خەڵاتی رێزلێنانەکە لەلایەن بنەماڵەی عیرفان زەنگەنەی کۆچکردوو وەرگیرا،هەر لە تەوەرێکی تری مەراسیمەکەدا خەڵاتی فیستیڤاڵی رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی بەخشرایە هەریەکە لە هونەرمەندان عەزیز وەیسی و دەشنێ موراد و لۆکە زاهیر،بە هۆی بەشداریکرادنیان لە ئاهەنگ و چالاکیەکانی رێکخرای ئاشتی خێرخوازی بەشێوەی خۆبەخش لەپێناو زیاتر گرینگیدان بە ئاشتی و بڵاوکردنەوەی تۆی پێکەوەیی و ئاشتی و ئازادی لەنێو کۆمەڵگاکان.