هەفتەنامەی باسەڕە داخرا
- زياتر
-
26 ئایار 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 26 ئایار 2010 15:19
- نوسراوە لە لایەن Administrator
ئاژانسی کورستان بۆ دهنگوباس ئەمڕۆ چوارشەممه ڕایگهیاند ژمارە 345ی هەفتەنامەی "باسەڕە" هاتە بڵاوكردنەوە، بەڵام لە نووسینێكدا رۆژنامەكە ماڵئاوایی لە خوێنەرانی دەكات. "باسەڕە" هەفتەنامەیەكی سیاسیی رۆشنبیرییە و دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی شەفەق لە كەركووك دەری دەكرد. "خوێنەران ئاگەدار دكەینەوە كە لەم ژمارەیەوە "باسەڕە" لە دەرچوون دەوەستێ، لە جێیدا بڵاوكراوەیەكی تر لە هەمان دەزگاوە دەردەچێ" لە نووسینێكدا كە لە بەشی سەرەوەی رۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە ئەمە هاتووە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە "باسەڕە" خاوەنی پەیامێكی تایبەت بوو لە سەردەمێكی دیاریكراودا، بەڵام هەست دەكەین ئیتر لەمڕۆوە پەیامێكی تر هەیە دەبێ بیگەیەنین، بۆیە بیرمان كردەوە كە بڵاوكراوەیەكی تر بەناوێكی تر و دەستەیەكی تر دەست بەكار ببێ. "هەموو مەبەستمان لەوەدا گەیاندنی پەیامی رۆژنامەوانییە بەشێوەیەكی كاراتر ئەو پەیامەیش ئاشكرایە كە برێتییە لە گەیاندنی زانیاری راست و دروست، بۆیە لە ماوەیەكی كەمدا بڵاوكراوەیەكی تر دەردەچێ" بەپێی پەیامی رۆژنامەكە.
"باسەڕە" لە 12 لاپەڕە پێك دەهات و زیاتر گرینگی بەپرسەكانی تایبەت بەكەركووك دەدا.
سهرچاوهی ماڵپهری ئاژانسی ئاکانیوس
ئا : سامان ههولێری