CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 43 میوان

کۆڕه‌که‌ی جه‌مال خه‌مبار و شکاندنی چۆڵی هۆڵه‌کان

دوای ئه‌وه‌ی شاعیری کورد جه‌مال غه‌مبار دوای دابڕانێکی زۆر شادبویه‌وه‌ به‌خاک و وڵات ،ئه‌مڕۆ 14-3-2010 له‌هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی

له‌لایه‌ن که‌ناڵی کوردساته‌وه‌ کۆڕێک بۆ شاعیر جه‌مالخه‌‌مبار ڕێکخرا ، که‌تیایدا جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان ئاماده‌بوون هه‌تا وای لێهات جێگه‌ نه‌ماو ناچار هۆگرانی شیعر له‌ناو هۆڵه‌که‌دا ته‌نیا بۆگوێگرتن له‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌که‌ی خه‌مباری شاعیر وشیعره‌ ناسکه‌کانی بۆساتێک گوێ ڕابگرن وه‌ستان،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که‌ که‌جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان نه‌یان توانی بچنه‌ ناو هۆڵه‌که‌وه‌.له‌به‌رزۆری ئاماده‌بوان

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ندێک له‌نوسه‌ران وئه‌دیبان پێیان وایه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ هۆڵه‌کان چۆڵ بوه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ خامۆشی هۆڵه‌کانی سلێمانی شکاند ،

 

وێنه‌کان به‌کامێرای چراتیڤی گیراوه‌

چراتیڤی/زیره‌ک عبدالرحمن