CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان ئەندامى نوێ وەردەگرێ و کۆنفرانسی لقەکان دەبەستێ

راگەیاندنى سەندیکا : دوابەدواى بەستنى کۆنگرەو کۆتاییهاتنى، لە بەیاننامەیەکدا سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان رایدەگەیەنێ کە لە 22/1"ەوە کۆنفرانسی لقەکانى سەندیکا بەڕێوەدەچێ و ئەوانەشی ئەندام نین لەو سەندیکایە دەتوانن فۆڕمى ئەندامێتى لە لقەکانى سەندیکا لە شارەکان وەربگرن و لە کۆنفرانسەکان بەشدارى بکەن و خۆشیان بپاڵێون

بەپێی راپۆرتى راگەیاندنى بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، ئەو هونەرمەندانەى کە ئەندامى سەندیکا نین دەتوانن لەرێگاى لقەکان فۆڕمی ئەندامێتى وەرگرن و 18/1 دواکاتە بۆ پێشکەشکردنى فۆڕمەکان، هەروەک راشیانگەیاندووە دوا بەروار بۆ وەرگرتنى لیست بۆ کارگێڕی لقەکان یان یەکێتییە پسپۆڕییەکان کاتژمێر 10ى شەوى رۆژی پێش هەڵبژاردنى لقەکانە.
هەروەها لەو راپۆرتەدا هاتووە، کە هەڵبژاردنى کۆنفرانسەکانى بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێ:
* هەولێر: رۆژی شەممە 22/1/2011 کاتژمێر 2ى نیوەڕۆ تا 5ى ئێوارە لە هۆڵی میدیا.
* سلێمانى: رۆژی دووشەممە 24/1/2011 کاتژمێر 2ى نیوەڕۆ تا 5ى ئێوارە لە هۆڵی یەکێتى مامۆستایان.
* دهۆک: رۆژی چوارشەممە 26/1/2011 کاتژمێر 2ى نیوەڕۆ تا 5ى ئێوارە لە هۆڵی بارەگاى لقی سەندیکا.
* کەرکووک: رۆژی شەممە 29/1/2011 کاتژمێر 2ى نیوەڕۆ تا 5ى ئێوارە لە هۆڵی نەورۆز.
شایانى باسە بۆ ئەم هەڵبژاردنەى لقەکانى سەندیکاو یەکێتییە پسپۆڕییەکان هەر "3" هونەرمەندێک دەتوانن بۆ کارگێڕی لقەکەو یەکێتیە پسپۆڕییەکان خۆیان کاندید بکەن.