CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 43 میوان

له‌ رواندز شه‌وی یه‌ڵدا به‌رز راگیرا ..له‌ دواساته‌كانی ماڵئاوایی پایزدا ، به‌شیعرو مۆسیقا پێشوازی له‌ شه‌وی یه‌ڵدا كرا

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستان ، كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب (كۆدۆك) كاتژمێر7ی ئێواره‌ی 20_12_2010 له‌ باره‌گای ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوانی رواندز كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ شیعر شه‌وی یه‌ڵدا له‌ ئامێز ده‌گرین) سازكرا كه‌ تیداكۆمه‌ڵێك له‌ شاعیرانی رواندزو سۆران به‌شداریان تیدا كردبووكه‌ پێكهاتبوون له‌ ( نوری بێخاڵی ، ره‌گه‌ز ره‌شید ، كارۆخ فه‌همی ،  تالیب سه‌رانی ، اسماعیل ابراهیم ، یاسین برایم ، دلشاد میرئاوده‌لی ، حه‌سه‌ن مسته‌فا ، هێما بێشه‌یی ، ئاوات ره‌سوڵ ، شه‌یدا ابراهیم ) له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان ( زرارمحه‌مه‌د و فازیل ابراهیم  )به‌ په‌نجه‌ زێرینه‌كانیان مۆسیقایان ده‌ژه‌نی وتا دره‌نگانێكی شه‌و شیعرو مۆسیقا ئاوێزانی یه‌كتربوون و قسه‌و باس له‌ سه‌ر شیعرو ئه‌ده‌ب كرا.ئه‌مه‌ ش یه‌كه‌مین جار بووله‌م شاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ چالاكیه‌كی رۆشنبیریدا پێشوازی له‌ شه‌وی یه‌ڵدا بكرێت