CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 21 میوان

كتێبێكى تازەى نوسەرو رۆژنامەنوس زمناكۆ بورهان قانع لەژێر چاپدایە

سایتى چرا – تایبەت : كتێبی‌ رێبەری‌ روماڵكردنی‌ رۆژنامەنوسیی‌ كە لە ئامادەكردنی‌ لیژنەی‌ پارێزگاریكردن لە رۆژنامەنوسانەو نوسەرو رۆژنامەنوس زمناكۆ بورهان قانع لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی‌ كوردی‌ لە ئێستادا لەژێر چاپدایەو بڕیارە رۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتوو لە سەرجەم كتێبخانەو كۆشكەكانی‌ كوردستاندا لەلایەن كۆمپانیاى پەیپەرەوە بڵاوبكرێتەوە

رێبەرەكە لە چاپخانەی‌ كوردستان و بە تیراژی‌ هەزار دانە چاپدەكرێت و یەكێكە لەو كتێبە دانسقانەی‌ كە رۆژنامەنوسی‌ كورد بەهۆی‌ هەڵكەوتەی‌ جوگرافی‌ و كێشە سیاسییەكانی‌ وڵاتەكەیەوە سودێكی‌ باشی‌ لێدەبینێت.    نوسەرو رۆژنامەنوس زمناكۆ بورهان قانع لە پێشەكی‌ كتێبە وەرگێڕدراوەكەیدا ئاماژەی‌ بەوەداوە كە بۆئەوەی‌ كارەكەی‌ ناوازەو پوخت بێت هەوڵیداوە سود لە هەردوو دەقی‌ عەرەبی‌ و ئینگلیزی‌ رێبەرەكە وەربگرێت چونكە لە بناغەدا رێبەرەكە بە هەرسێ‌ زمانی‌ (عەرەبی‌، ئینگلیزی‌، و ئیسپانی‌) نوسراوە.

قانع لەو پێشەكییەدا ئاماژەی‌ بەوەشداوە كە لە روی‌ قەبارەوە دەقی‌ رێبەرەكە بە زمانی‌ كوردی‌ لە هەردوو دەقە ئینگلیزی‌ و عەرەبییەكە گەورەترەو هەوڵیداوە هەندێك بابەتی‌ گرنگی‌ نێو دەقە عەرەبییەكەش (كە لە دەقە ئینگلیزییەكەدا نییە) وەربگێڕێتە سەر زمانی‌ كوردی‌ و لەنێوان هەردوو دەقەكەدا كۆنێكشنێك دروستبكات چونكە هەندێك بابەت و داتای‌ تایبەت بە وڵاتی‌ عێڕاقی‌ تێدایە كە دەبێتە سەرچاوەیەكی‌ گرنگ بۆ رۆژنامەنوسی‌ كورد.

جێی‌ ئاماژەیە لە كۆتایی‌ رێبەرەكەدا پاشكۆیەكی‌ وێنەی‌ رەنگاوڕەنگی‌ هەندێك حاڵەتی‌ تایبەتی‌ رۆژنامەنوسانی‌ تێدایە كە دەیسەلمێنێت پیشەی‌ رۆژنامەنوسی‌ مەترسیدارترین و پڕ سەرئێشەترین پیشەیە و لە رێی‌ بینینی‌ ئەو وێنانەوە خوێنەر دەتوانێت هەست بە ئاستەنگ و مەترسییەكانی‌ كاری‌ رۆژنامەنوسی‌ بكات.