CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

هونەرمەند عەزیزی وەیسی و چۆپی فەتاح میوانى عیرفان زەنگەنە بوون

ئامادەکردنی : رێکەوت سەلام : رۆژی پێنجشەمە هەر یەک لە هونەرمەندن چۆپی فەتاح و عەزیز ڤەیسی و  فاروق باپیر وەک وە فاداریەک بۆ هونەردۆستی هەمیشە زیندوو عیرفان زەنگە چوون  بۆ سەر گۆری ئەم کەڵە پیاوە ، هونەرمەند عەزیز وەیسی لە لێدوانێکی دا وتى :

ئێمە جاران سەردانی کاک عیرفان زەنگەنەمان دەکرد لە چوار چرا بەڵام ئەم جارە وک جاران نەبوو بەڵکو چووین بۆ سەرگۆرەکەى، من هەمیشە دەڵێم گەلی کورد کەسێکی لە دەست دا کە قەت درووست نابێتەوە چونکە ئەو تەنها خزمەتی هونەرمەندانى نەکردووە بەڵکو خزمەتى هەموو میللەتی کوردی کردووە لە دەست دانی ئەم کەڵە پیاوە درووست بوونەوەى مەحاڵە و چونکە ئەو ئاستی هونەرى کوردی بەروە ئاقارێکی تری برد بوو بەڵام سەداخ و سەد جار بە داخەوە بۆ ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بۆیە ئەمرۆ واهەستم کرد دیسانەوە لەگەڵ جوانە مەرگ عیرفان زەنگە قسەم دەکردوو باسی کاری هونەرى هەموو هونەرمەندانى کوردم بۆ دەکرد دیسانەوە بەڵام مەخابن جوانە مەرگ عیرفان زەنگەنە وەڵامی نەدامەوە بۆیە هەزاران سڵاو لە روحی پاکی ئەو کەسانەى کە بە یەک ووشە خزمەتیان بە هونەرى کوردی و میللەتی کورد کردووە، من دەڵێم عیرفان زەنگەنە هێشتا زوو بوو بۆ ماڵ ئاوای کردنی دواجارى ، دواترهونەرمەند فاروق باپیر وتی : من ئەو رۆژەم قەت بیر ناچێت کاتێک لە هوتێل چوار چرا بۆ یەکەم جار توانیم لەگەڵ هونەرمەند چۆپی فەتاح کۆنسێرتێک لەوێ ئەنجام بدەم بێ ئەوەى کە ئەو کەڵ پیاوە بناسم رێزێکی زۆری لێم گرت ،من تەنها ئەوە دەڵێم کە سایەتی ئەو پیاوە و نەمانی ئەوپیاوە زەرەرێکی زۆر گەورەیە بۆ هونەرى کوردی بۆیە دەڵێم هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی ئەو کەڵە پیاوە کەهەمیشە لەدڵێ ئیمە زیندووە