فەرەیدوون هەولێری بۆ تەبەیایی و یەکڕیزی گۆرانی بژی ئازادی پێشکەش دەکات
- زياتر
-
22 شوبات 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 22 شوبات 2011 20:30
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
کورد خاوه‌ن خاکێکی پیرۆز و رۆڵه‌ی به جه‌رگ و چاونه‌ترسه ، ئێمه‌ی کورد ساڵه‌های ساڵه له ژێر فیشاری رژێماندا ده‌چه‌وسێینه‌وه و دوورین له هه‌ناسه‌ی ئازادی و تام و چێژی ژیاندا و ره‌نگی ڕه‌ش بۆته پۆشاکمان ، پێکه‌نین له ده‌مان زراوه و فرمێسک کۆڵ به چاوو و ته‌مه‌نمان دێنێ .
برایان ... من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک له ئاست ئه‌م ساته ناخۆشه ناره‌زای و خه‌مباری و دڵته‌نگی خۆم ده‌رده‌برم و داواش له هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م که هه‌رکه‌س له ئاستی خۆیه‌وه له هه‌ولی ئارام بونه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته ناخۆشه بده‌ن و با به‌هه‌موومانه‌وه داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به گشتی بکه‌ین با چیتر ڕۆله‌ی کورد نه‌بێته قوربانی و به‌فیرۆدانی خوێنی ئه‌م لاوانه و له‌ده‌ست دانی ئه‌م کیانه‌ی که به خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتۆته کایه‌وه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و که‌م ته‌رخه‌می له‌ئاست ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره و دادگایی کردنی کورد کوژان و تاوان بارانی ئه‌م کاره‌ساته .
هیوا دارم هه‌موومان به‌رپرسیار بین بۆ یه‌ک ڕیزی و ته‌بایی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له کوردستان چۆن سه‌رۆک گاندی چه‌ندین ڕۆژ مانی له خواردن گرت بۆ نه‌هێشتنی دووبه‌ره‌کی و ناته‌بایی له‌ناو خاکی هیندستان ، ده‌با ئێمه‌ش لێبوردنمان به‌رامبه‌ر یه‌کتر پته‌و که‌ین ئه‌و فیشه‌که‌ی لاوی کوردی پێ ده‌کوژن دوژمنێکی پێ که‌م ده‌بێته‌وه ،
بۆیه داواتان لێ ده‌که‌م چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه بکه‌ن با چیتر نه‌بینه گاڵته‌و پێکه‌نینی دوژمنانمان . به پارچه‌یه‌کی ئازادی خوێنی یه‌کتر برێژین پارجه‌کانی تر چۆن له دوژمن ئازاد ده‌که‌ن ...؟ ،
دووباره داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌م که مافه‌کانی میلله‌ت پشت گوێ نه‌خه‌ن و تاوانبارانیش ڕووبه‌ڕووی دادگا بکه‌نه‌وه با ئه‌م کیانه‌ش له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .
بژی کورد بژی کوردستان هه‌ر شه‌کاوه‌بێ ئاڵای کوردستان نه‌مریش بۆ شه‌هدان
براتان ... فه‌ره‌یدوون هه‌ولێری