سەرۆکی ناوەندەکان و یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران
- زياتر
-
24 شوبات 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 24 شوبات 2011 10:49
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
راگەیاندنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان : دوابەدوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بەڕێوەچوو، دواجار ستافی لقەکان و سەرۆکی یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران.
بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لەماوەی رابردوودا سەرۆکی لقەکانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران.
ھەر لەو بەیاننامەیەدا ھاتووە کە "ھیوا سوعاد- سەرۆکی لقی ھەولێر، نەجم ھۆگر- سەرۆکی لقی سلێمانی، زیاد عابد- سەرۆکی لقی دھۆک، چالاک سدیق- سەرۆکی لقی کەرکووک"ی سەندیکاکەن و بە ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەندیکا بە ئامادەبوونی دادوەر بەڕێوەچوو.
دوای ھەڵبژاردنی ستافی لقەکانیش، سەرۆکی یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران، کە بریتین لە"مەسعود عارف- سەرۆکی یەکێتی فیلمسازانی کوردستان، ئەرسەلان دەروێش- سەرۆکی یەکێتی شانۆکارانی کوردستان، سازان عەلی- سەرۆکی یەکێتی شێوەکارانی کوردستان، لوقمان سابر- سەرۆکی یەکێتی میوزیکژەنانی کوردستان".
شایانی باسە ئەو ھونەرمەندانەی کە ھەڵبژێردراون لەگەڵ ٧ ئەندامەکەی دیکە بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان.