CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

ساڵیادی قوربانیانی هه‌ڵه‌نجه‌ و ئه‌نفاڵ،له‌ ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ند،شکۆمه‌ند و به‌رز ڕاگیرا.

ماڵی کۆرد،له‌شاری ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ند،له‌ڕۆژی 5ی ماسی 2011یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی کرده‌وه.  له‌م یادکردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا به‌رپرسی ماڵی کورد(کاک زاگرۆس مه‌زن) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و باسێکی به‌وێنه‌وه‌ که‌ چۆنیه‌تی ڕوداوه‌که‌و ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م تاوانه‌ی ڕژێمی تاوانباری سه‌دام حسێنی له‌خۆگرتبوو پێشکه‌ش کرد.

 

دواتر فیلمێکی کورتی کاره‌ساته‌که‌ پێشکه‌ش کرا.

هۆنراوه‌یه‌ک که‌( شاعیر حه‌قیقی) نوسیبووی له‌لایه‌ن(نوری خه‌لیفه‌)خوێندرایه‌وه‌.

پاشان پشوویه‌کی کورت ڕاگه‌یه‌نراو بینه‌ران بۆ بینینی شانۆیی(هاواری شه‌قام و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌)هاتنه‌وه‌ ژووره‌وه‌و شانۆیه‌که‌یان بینی...ئه‌م شانۆیه‌یه‌ باس له‌ باوکێکی به‌ کیمیایی نابینا ئه‌کات که‌ ئه‌گه‌ڕێت به‌سه‌ر کوڕه‌که‌یدا،،که‌ له‌ کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ لێی ونبووه‌و وێڵه‌ به‌شوێنیدا،،،تا وه‌ک تارمایه‌ک به‌ په‌ککه‌وته‌ی و ئفلیج دێته‌ به‌رچاوی که‌ داوای لێئه‌کات خۆی بدۆزێته‌وه‌و له‌ گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ر شه‌قام بۆی بگه‌رێت ئه‌وسا ئه‌یدۆزێته‌وه‌....شانۆیه‌که‌ له‌ ئاماده‌کردنی (جه‌بار حه‌مه‌د) که‌ میوان بوو له‌ هۆڵه‌ند و پێشکه‌شکردنی له‌گه‌ڵ (یادگارشینکی)دا بوو.

دواتر هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ( دانیا عه‌لی) که‌ قوربانیه‌کی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ باسی کاره‌ساته‌که‌ی کرد و چۆنیه‌تی شایه‌تی دانی له‌سه‌ر (فرانس ڤان ئه‌نترانس) بۆ بینه‌ران ڕوونکرده‌وه‌.

دواتر یاده‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ک کۆتا یی هات،،،،

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م یاده‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کوردانی ئاینهۆڤن به‌شدار بوون و هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵسوڕاوو ڕێکخه‌ری بوون.