CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

بۆ.!؟

لەگەل ھاتنی وەرزی بەھارو جەزنی نەورۆز دەست پآ کردنی ساڵی تازەی کوردو سەوز بوونی دەشت و دەرخەڵکی روو لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان و دل رفێنەکانی کوردستان دەکەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی لە لایەن کچان و کورانی لاوەوە ئاھەنگ دەگێران و زەماوەندسازکردن و ئامادەکردنی خواردنی کوردی جۆراو جۆر لە لایەن خێزانەکانەوە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، ئەوەی لێرەدا جێی ئاماژەپآ کردنەدوای تەواو بونیان لە گەشت و سەیرانەکانیان ھەرچی زبڵ و پیسی ھەەیە لەو دەشت و دەرەدا فرێی دەدەن و جوانی سروشت دەشێوێنن و ژینگەش پیس دەکەن بەو کارەناشیاو و نادروستانەیان !! ئەوە پێویستە ئەنجامی بدەین ڕێگری کردنە لەو نادروست و نەشیاوە، دوای تەواو بونمان لە گەشتەکانمان با ھەرچی زبڵ و خۆڵ و خاشاک ھەیە بیخەینە ناو نایلۆن و فرێی بدەینەناو شوێنی تایبەت بەو مەبەستە تارێگری لە شێواندن و تێکدانی جوانی سروشتی کوردستان بکرێت ھەولڕ بدەین ھەردەم بە جوانی و بەپاکی رای بگرین نەک سروشتی بشێوێنین.



by: Bayar Cristaline
E-mail: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Facebook: Bayar Cristaline