CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

کۆمەڵەی دۆستانی کتێب چالاکیەکی ھونەریان لە گوندی فەقیان ئەنجامدا

کۆمەڵەی دۆستانی کتێب لە چالاکیەکی ھونەری دا گوندی فەقیانیان بە ھاوڕێیانی رەنگ ئاشنا کرد.  کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ١٨_٤_٢٠١١  کۆمەڵەی دۆستانی کتێب (کۆدۆک) چالاکیەکی ھونەریان لە گوندی فەقیانی سەر بە قەزای رواندز ئەنجامدا ،

کەتیدا پرۆژەی ھاوڕێانی ڕەنگ  بە منداڵانی ئەم گوندە ئاشنا کرد و قەڵەم رەنگ و پێداویستی ھونەری و نامیڵکەی ھێڵکاری بە ناوی (رەنگ بکە) بە سەر منداڵانی گوندەکە دابەشکرد ، لە گەشتێکی ھونەری و پەروەردەیدا دەستیان کرد بە ئەنجامدانی کاری ھونەری تاکو منداڵان بەھرەو حەزەکانیان گەشە بکات و ھونەریان لا خۆشەویست بکرێت.
حەسەن مستەفا سەرۆکی  کۆمەڵەی دۆستانی کتێب لە بارەی ئەم چالاکیە وتی : ئێمە گەشتێکی ھونەریمان بۆ گوندی فەقیان سەر بە قەزای رواندز سازکرد  وئامانج لەم گەشتە پەرەپێدانی توانای مندڵانی گوندەکانی دەڤەری رواندزە ، لە لایەن ھونەرمەندان ( مامۆستا زرار محەمەد و تەیب موعتەسم ) بە ھاوکاری کۆدۆک و دابینکردنی نامیلکەی وێنەیی و ھێڵکاری ڕەش و سپی و قەڵەم رەنگ بە سەر منداڵانی دابەشکرا . تا وێنەکان رەنگ بکەن و لەم ڕێیەوە بەھرەکانیان بتەقنەوەو دەستڕەنگینی ھەندێکیان بە دیار بکەوێت  و ھەولیان لە گەڵ بدرێت تا ببنە تاکی بە سوود بۆ کۆمەڵگا کەمان لە ھەمان کاتیش گەشتێکی ھونەرییە کە تیدا مندالای پێکەوە کاری ھونەری ئەنجام دەدەن و لە یەکتر فێری شتی نوێ دەبن).
یاسین برایم
/ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.